Original Articles

لێکۆڵینەوە لە بیروباوەڕی مامۆستایانی EFL سەبارەت بە یەکخستنی سەربەخۆیی فێرخوازان لە پراکتیکەکانی وانەوتنەوەیان

  • Zana I. Ibrahim English Department- Faculty of Arts- Soran University Author
  • Nehad F. Ahmed English Department- Faculty of Arts- Soran University Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2473.51

کلمات کلیدی:

سەربەخۆیی فێرخواز، بیروباوەڕ و پراکتیکەکانی مامۆستا، چالاکییەکانی دەرەوەی پۆل، مامۆستایانی EFL.

چکیده

سەربەخۆیی فێرخواز بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک بنەمایەکی گرنگ و سەرەکی پەروەردەی زمان هەژماردەکرێت چونکە ڕێگە بە فێرخوازان دەدات چالاکانە بەشداری فێربوونیان بکەن و تواناکانی فێربوونیان لە تەواوی ژیانیان بەرەوپێش ببەن. ئەم توێژینەوەیە ئامانجی لێکۆڵینەوە بوو لە بیروبۆچوونی مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی لەسەر چەمکی سەربەخۆیی فێرخواز و بزانێت تا چەند بنەماکانی فێربوونی سەربەخۆیی لە وانەکانیان بە شێوەیەکی کردارەکی تێکەل دەکەن، وە بە تایبەتریش لە ڕێگەی پڕۆژەکانی فێربوون لە دەرەوەی پۆل، ئەم توێژینەوە چەندایەتییە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ١٠٨ مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ جیاوازەکانی کوردستانی عێراق بەژداری پێکردووە وە پرسیارنامەی بەکارهێناوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری. دەرەنجامەکانی توێژینەوەکە دەریانخست کە مامۆستایان تیڕوانینێکی ئەرێنییان هەبووە بەرامبەر بە بەکارهێنان و جێ بەجێکردنی بنەماکانی سەربەخۆیی فێرخوازان لە کاتی وانەوتنەوەیاندا. جگە لەوەش، داتاکان ئەوە پیشاندەدەن کە مامۆستیانی زمانی ئینگلیزی بە بەردەوام هانی بەکارهێنانی چالاکییەکانی دەرەوەی پۆل دەدەن و بەکاری دەهێنن بە مەبەستی هاندان و یارمەتیدانی قوتابیان بۆ سەربەخۆ بوونیان لە پڕۆسەی فێربوون.

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

Ibrahim , Zana I., و Nehad F. Ahmed, مترجمین. 2024. “لێکۆڵینەوە لە بیروباوەڕی مامۆستایانی EFL سەبارەت بە یەکخستنی سەربەخۆیی فێرخوازان لە پراکتیکەکانی وانەوتنەوەیان”. Twejer Journal 7 (3): 1404-17. https://doi.org/10.31918/twejer.2473.51.

مقالات بیشتر خوانده شده از همین نویسنده

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.