دڵەڕاوکێی داهاتووی پیشەیی و پەیوەندی بە ئاستی خواستی ئەکادیمی لای قوتابییانی زانکۆ
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2361.18کلیلە وشەکان:
دڵەڕاوکێی داهاتووی پیشەیی، ئاستی خواستی ئەکادیمی، قوتابییانی زانکۆ.پوختە
ئامانجی سەرەکی لەم توێژینەوەیەدا زانینی ئاستی دڵەڕاوکێی داهاتووی پیشەیی، زانینی ئاستی خواستی ئەکادیمی و دۆزینەوەی پەیوەندییە لە نێوان دڵەڕاوکێی داهاتووی پیشەیی و ئاستی خواستی ئەکادیمی لای نموونەی توێژینەوە. کۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە قوتابییانی زانکۆی سۆران، نموونەی توێژینەوەکەش پێکدێت لە (٥٠٠) قوتابیی زانکۆی سۆران. توێژەر لەم توێژینەوەیەدا بۆ دەستکەوتنی داتا و زانیارییەکانی پشتی بە میتۆدی وەسفی و چەندایەتی بەستووە و لە ڕێگەی فۆڕمی ڕاپرسییەوە داتاکانی دەستخستووە، سەبارەت بە گۆڕاوی دڵەڕاوکێی داهاتووی پیشەیی توێژەر پێوەرێکی بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکردووە، سەبارەت بە گۆڕاوەی ئاستی خواستی ئەکادیمی، توێژەر پشتی بە پێوەر (الجبوري، ٢٠٠٢) بەستووە. ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە ئەوە دەردەخات کە ئاستی دڵەڕاوکێی داهاتووی پیشەیی لە ئاستێکی مامناوەند پیشاندەدرێت و ئاستی خواستی ئەکادیمیش لە ئاستێکی بەرزدایە. سەرەڕای ئەوەش ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە ئەوەش دەردەخات کە پەیوەندییەکی نەرێنی لە نێوان دڵەڕاوکێی داهاتووی پیشەیی و ئاستی خواستی ئەکادیمیدا پیشاندەدرێت. لە کۆتاییشدا توێژەر بە پشتبەستن بەو ئەنجامانەی ئەم توێژینەوەیە پێی گەیشتووە چەند ڕاسپاردە و پێشنیازێکی خستۆتەڕوو.