بڵاوبوونەوەی گڵێنەی شاملو (توێژینەوەیەکی مەیدانیی-شیکاری و بەراوردکاریی)یە
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2361.20کلیلە وشەکان:
گڵێنەی شاملو، چاخی بڕۆنز، سلێمانی، شارەزوور، بازیان، لوللوبییەکان.پوختە
گڵێنەی شاملو بەیەکێک لە بڵاوترین گڵێنەکانی هەزارەی دووەمی پ. ز. ناو شاری سلێمانی و شارەزوور و بازیان و ناوچەکانی شارباژێڕ دادەنرێت. ناوی شاملو لە ناوی ئەو گردە شوێنەوارییەوە هاتووە کە دەکەوێتە دەشتی شارەزوور کە بۆ یەکەمین جار گڵێنەکەی بە ژمارەیەکی بەرچاو لێدۆزرایەوە، و ئەم جۆرە گڵێنەیە لەلایەن شوێنەوارناس (کاظم الجنابي)ییەوە بە گڵێنەی شاملو ناسێندرا.
ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات ناوچەکانی بڵاوبوونەوەی گڵێنەی شاملو بەپێی تازەترین دۆزینەوە شوێنەوارییەکان لە ڕێگەی کنەوپشکنین یاخود ڕووپێوییەوە دیاریبکات، ئەمە جگەلەوەی کە توێژەران پێکەوە چەند شوێنەوارێکی نوێیان تۆمارکردووە کە ئەم جۆرە گڵێنەیەی تێدایە.
لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدەدەین مێژووی گڵێنەکە ساغبکەینەوە، سنووری بڵاوبوونەوەی گڵێنەکە و جۆرەکانی گڵێنەکە و پێکهاتەی گڵ و نەخشە جیاوازەکانی دیاری بکەین، هەروەها هەوڵدەدەین کە ساغی بکەینەوە ئەم گڵێنەیە لەلایەن چ گەلێکی دێرینی ناوچەکەوە دروستکراوە. لە توێژینەوەکەدا داتا و زانیارییەکان لە ڕێگەی خشتەی تایبەتەوە خراونەتەڕوو.