Original Articles

شیكردنەوەی جوگرافیی هەڵبەزودابەزی پلەی گەرمی و باران لە قەزای سۆران لەنێوان ساڵانی (2002-2021) توێژینەوەیەكە لە ئاووهەوای پراكتیكی

  • أحمد سعید أحمد بەشی جوگرافیا، فاکەلتی ئاداب، زانکۆی سۆران Author
  • ئازاد عثمان رسول بەشی جوگرافیا، فاکەلتی ئاداب، زانکۆی سۆران Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2362.24

چکیده

ئاووهەوا و گۆڕانکاری توخمەکانی بایەخی زۆریان هەیە، چونکە کاردەکەنە سەر دەرامەتی ئاوی و کشتوکاڵ و ژینگە و زۆر لایەنی تری ژیانی مرۆڤ. ئەم توێژینەوەیە هەوڵێكی زانستییە، دەربارەی شیكردنەوەی هەڵبەزودابەزی پلەی گەرمی و باران لە قەزای سۆران لەنێوان ساڵانی (2002-2021). كە تێیدا شیكردنەوە بۆ لادان و هەڵبەزودابەزی ئاووهەوایی كراوە و هۆكارەكانی خراونەتەڕوو. ئامانج لەم توێژینەوەیە دەستنیشانكردنی بڕ و سروشتی ئەو گۆڕانكارییانەیە كە لە ئاووهەوای ناوچەكەدا ڕوودەدەن، بە تایبەت پلەی گەرمی و بڕی باران. بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجەش، توێژینەوەكە دابەشكراوە بۆ دوو تەوەرەی سەرەكی، ئەوانیش (تایبەتمەندییە جوگرافییەكانی ناوچەی لێكۆڵینەوە، شیكردنەوەی هەڵبەزودابەزی توخمەكانی ئاووهەوا لە قەزای سۆران) لە كۆتاییدا و دوای شیكردنەوەی داتاكانی پەیوەست بە ناوچەی لێكۆڵینەوە، لێكۆڵینەوەكە گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە هەڵبەزودابەز سیفەتێكی دیاری ئاووهەوای ناوچەی لێكۆڵینەوەیە، بە شێوەیەك كە ڕێژەی هەڵبەزودابەزی ساڵانە لە پلەی گەرمیی ناوچەی لێكۆڵینەوە لە ماوەی وەرگیراودا دەگاتە (%3.98) ، لە كاتێكدا ڕێژەی هەڵبەزودابەزی لە بڕی باران ئەنجامەكەی (27.6%، 26.5%، 32.0%) بووە، بۆ هەریەكە لە وێستگەكانی سۆران و سیدەكان و خەلیفان. 

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

أحمد أحمد سعید, و رسول ئازاد عثمان, مترجمین. 2024. “شیكردنەوەی جوگرافیی هەڵبەزودابەزی پلەی گەرمی و باران لە قەزای سۆران لەنێوان ساڵانی (2002-2021) توێژینەوەیەكە لە ئاووهەوای پراكتیكی”. Twejer Journal 6 (2): 1035-76. https://doi.org/10.31918/twejer.2362.24.

مقالات بیشتر خوانده شده از همین نویسنده

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.