ڕەنگدانەوەی دووڕەگیبوون وەك بنەمایەكی پۆست كۆڵۆنیالیزم لە ڕۆمانی "هوتێل ئەوروپا"ی فەرهاد پیرباڵدا
پوختە
ڕەنگدانەوەی دووڕەگیبوون وەك بنەمایەكی پۆست كۆڵۆنیالیزم لە ڕۆمانی "هوتێل ئەوروپا"ی فەرهاد پیرباڵدا
تیۆری پۆست كۆڵۆنیالیزم یەكێكە لە تیۆرە نوێیەكانی ڕەخنەی ئەدەبی، دووڕەگیبوونیش وەكو بنەمایەكی ئەم تیۆرە، بە یەكێك لە دیارترین و كاریگەرترین چەمكەكانی بواری پۆست كۆڵۆنیالیزم دادەنرێت. دووڕەگیبوون لە ئەنجامی بەریەككەوتنی كولتووری داگیركەر و داگیركراو یان كولتووری باڵادەست و ژێردەست دروستدەبێت، لەم بەریەككەوتنەشدا فەزایەكی نێوانی دروستدەبێت، كە تێیدا جۆرێك لە ئاوێتەیی كولتووری ڕوودەدات و بە هۆیەوە فۆڕمێكی نوێی كولتووری دێتەئاراوە، كە بە تەواوی ناچێتە سەر هیچ یەك لە دوو کولتوورەكان، لێرەشەوە کولتوورێكی دووڕەگە بەرهەمدێت و لە ئەنجامیشدا دەبێتە هۆی دروستبوونی تاكی دووڕەگە. ڕۆمانی هوتێل ئەوروپای فەرهاد پیرباڵیش گوزارشت لە ژیانی پەناهەندە ڕۆژهەڵاتییەكان لە ڕۆژئاوا دەكات، کە بەم هۆیەشەوە بەریەككەوتنێكی كولتووری لە نێوان كولتووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دروستبووە، كە بووەتە هۆی ئەوەی کولتوورێكی دووڕەگە دروستببێت و پەناهەندە ڕۆژهەڵاتییەكانیش دووچاری دووڕەگیبوونی ناسنامە و کولتوور و زمان ببنەوە. لەم توێژینەوەیەدا پێڕەوی لە ڕێبازی (وەسفی-شیكاری) كراوە و بۆ ئەم مەبەستەش توێژینەوەكە دابەشی سەر دوو بەش كراوە. لە بەشی یەكەمدا باس لە چەمك و پێناسەی پۆست كۆڵۆنیالیزم و دووڕەگیبوون كراوە. لە بەشی دووەمیشدا، دووڕەگیبوون وەك بنەمایەكی پۆست كۆڵۆنیالیزم لە ڕۆمانەكەدا نیشاندراوە.
کلیلە وشەکان: پۆست كۆڵۆنیالیزم، دووڕەگیبوون، ناسنامە، کولتوور، زمان، هوتێل ئەوروپا
Reflection of bisexuality as a postcolonial principle in Farhad Pirbal's novel Hotel Europe
Post colonialism theory is one of the new theories of literary criticism and hybridity as the basis of this theory, one of the most prominent and effective concepts in the field of post-colonialism.
hybridity is created as a result of the conflict between the occupying and occupied culture or the sovereign and subordinate culture, and in this conflict, there is a difference between them, in which a kind of cultural mixture occurs. And because of this, a new form of culture is created that does not entirely apply to any of the two cultures, from here a biracial culture is produced and as a result it will create biracial individuals. Farhad Pirbal's European Hotel novel also describes the life of eastern refugees in the West, creating a cultural conflict between eastern and western culture, which has led to the creation of a biracial culture. Eastern refugees also face duality of identity, culture and language. In this study, the method of description and analysis has been followed, and for this purpose, the research has been divided into two parts. In the first part, the concept and definition of Post colonialism and hybridity are discussed. In the second part, the hybridity was shown as the basis of post colonialism in the novel.
کلیلە وشەکان: Post Colonialism, Hybridity, Identity, Culture, Language, Hotel Europe