توێژینەوەی ڕەسەن

گڵێنەی ساسانی لە گردی کاژاو لە دەشتی شارەزوور (توێژینەوەیەکی مەیدانی_ شیکاری)

  • بڵاو کرایەوە 2023-08-20
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 1 (2023): بەرگی 6 - ژمارە 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2361.21
  • زانا عبدالکریم قادر بەشی شوێنەوار، کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی توێژەر
  • دڵشاد عزیز مارف بەشی شوێنەوار، کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی توێژەر

پوختە

گڵێنەی ساسانی لە گردی کاژاو لە دەشتی شارەزوور (توێژینەوەیەکی مەیدانی_ شیکاری)

گردی کاژاو دەکەوێتە خۆرهەڵاتی دێی بێستانسوور لە دەشتی شارەزوور، ئەم گردە لە ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦ کنەوپشکنینی شوێنەواری لەلایەن تیمێکی هاوبەشی ئەڵمانی و شوێنەواری سلێمانی تێدا ئەنجامدراوە. چینێکی گرنگی سەردەمی ساسانییەکان لەم گردەدا دەرکەوت.

ئەم توێژینەوەیە تیشکدەخاتەسەر گڵێنە ساسانییەکانی گردی کاژاو، نەخش و نیگارەکانی سەر گڵێنەی ساسانی جۆراوجۆرن و شوێنی دابەشبوونی نەخشەکانیش لەسەر پارچەکاندا جیاوازن. جگە لەوەی بە چەندین شێوازی جیاوازی وەک هەڵکەندن، بە شێوەی زیادکردن یاخود خستنەسەر، هەروەها چاپی مۆرەکانیش لەسەر گۆزە و کوپەکانی ئەم سەردەمە بۆخۆیان چەندین جۆری نەخش لەخۆدەگرن، بە شێوەی داڕشتە و بە شێوەی وێنە بە ڕەنگکردن دروستدەکرێن، جۆری نەخشەکان لە ڕووی بابەتییەوە دەناسێنین. ئەمانە و قوڕ و پێکهاتەکەی بەشێکن لە تایبەتمەندییەکانی گڵێنەکە و گڵێنەی ساسانی ڕووندەکەینەوە.

کلیلە وشەکان: گیرد-ی کاژاو کۆفەی ساسانی هەڵکەندنی شوێنەواری دیکۆراتی کۆفە دەشتی شارزور

Sassanian Pottery in Gird-i Kazhaw in the Sharezur Plain (Analytic field research)

Gird-i Kazhaw is located in the east of Bestansur village in the Sharezur plain, this Tell had been excavated in two seasons in 2015-2016 by a joint German team and a Kurdish team from directorate of antiquities of Sulaimani, during the excavation an important level discovered there.

This paper deals with the discovered Sassanian pottery in Gird-i Kazhaw, their decorations, their types, and their distributions. The decorations on the Sassanian ceramics of this site performed with incising, carving, adding, molding, painting, and also the seal impressions on the Sassanian jars bear several types of decorations. We categorized them according to their subjects. We also studied the fabrics of the Sassanian ceramics in Kazhaw. In this paper we compare the Sassanian pottery of Kazhaw with the other contemporary Sassanian examples that were discovered in the other Sassanian sites in the Sharezur plain and the other sites in the regions in Mesopotamia, the Zagros and Iran.

کلیلە وشەکان: Gird-i Kazhaw Sassanian pottery Archaeological excavation Pottery decorations Sharezur plain

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

قادر زانا عبدالکریم, and مارف دڵشاد عزیز. 2023. “گڵێنەی ساسانی لە گردی کاژاو لە دەشتی شارەزوور (توێژینەوەیەکی مەیدانی_ شیکاری)”. گۆڤاری توێژەر 6 (1): 939-70. https://doi.org/10.31918/twejer.2361.21.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

31-40 لە 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.