Compound Nouns of Central Kurdish From the Perspective of Categorization Theory
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2574.46کلمات کلیدی:
پۆلبەندی، ناوی لێکدراو، مۆڕفۆلۆجیی زانینی، پێشنموونە، پەراوێز.چکیده
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی: ناوی لێكدراو لە كوردیی ناوەڕاستدا لە ڕوانگەی تیۆری پۆلبەندیەوە، هەوڵێكە بۆ شیكردنەوەی ناوی لێكدراو لە ڕوانگەی تیۆری پۆلبەندی، لە چوارچێوەی مۆڕفۆلۆجیی زانینیدایە. گرینگیی توێژینەوەکە لەوەدایە، كە یەكەمین كار دەبێت بە زمانی کوردی و لەسەر وشەی لێکدراوی کوردیی ناوەڕاست لە ڕوانگەی ئەم تیۆرە و لە چوارچێوەی مۆڕفۆلۆجیی زانینیەوە ئەنجامدرابێت. ئامانجی توێژینەوەکە پۆلبەندیی ناوە لێکدراوەکانە بە پشتبەستن بە ئەزموون و توانا زەینیەکانی مرۆڤ بە پێی تیۆری ناوبراو. ناوە لێکدراوە بەکارهاتوەکان لە توێژینەوەکە، داتای كتێبخانەیین و لەو سەرچاوانە وەرگیراون، کە لەم توێژینەوەیەدا بەکارهاتوون. توێژینەوەكە لە پێشەكی و دوو پار پێكهاتوە لەگەڵ ئەنجام و لیستی سەرچاوەكان. لە پاری یەکەمدا، پوختەیەکی مۆڕفۆلۆجیی زانینی و تیۆری پۆلبەندی دەخرێتەڕوو. لە پاری دووەمدا، پەیوەندیی نێوان سەرە و دیارخەر، لە چەمکی بەشەڕۆنانەکانی ناوی لێکدراوی کوردیی ناوەڕاست، بەپێی تیۆرەکە شڕۆڤەدەکرێت. لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا توانراوە، کە لە ڕێگای پەیوەندیی چەمکی، بەشەڕۆنانی ناوە لێکدراوەکانی کوردی، کە فۆڕمی وشەکە دیاریدەکەن، بە پێی لێکچوونیان بەسەر پێشنموونە و پەراوێزدا دابەشبکرێن.