Original Articles

سەرکردایەتی وتایبەتمەندیەکانی لە ژێر ڕۆشنایی قورئانی پیرۆزدا

  • هيمن طاهر درويش No Affiliation Author
  • جواد فقي علي بەشی یاسا، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆی کۆیە Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2362.31

چکیده

ئەم توێژینەوەیە باس لە پرسی ( سەرکردایەتی ) دەکات, بەو پێیەی سەرکردایەتی لە کۆمەڵگا یان دەوڵەتدا بە پێگەی سەر بۆ لاشە وجەستە دادەنرێت, بۆیە پێویستە سەرکردە بوونی هەبێت وپێگەکەی چۆل نەبێ, بەڵکو جگە لەمە پێویستە لەسەر ئێمەی موسڵمان وێنەی سەرکردەی سەرکەوتوو لە قورئانی پیرۆز وەربگرین, چونکە قورئانی پیرۆز لە میانی ئایەتەکانی وگێڕانەوەی چیڕۆکەکانی ئاماژەی کردوە بۆ نمونە گەلێکی شکۆدار لە سەرۆک وسەرکردە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا, هەر لە پێغەمبەرانەوە (درودی خوایان لێبێ) تا دەگات بە سەرکردە خواناسەکان نمونەی (ذو القرنین), جا ئێمە لە سایەی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز تیشکمان خستۆتە سەر باسکردنی سەرکردایەتی وئەو ووشانەی پەیوەندیدارن بە سەرکردایەتی, وە جۆرەکانی وگرینگی وئاکارەکانی وپایەکانی هەموو ئەمانە لە قورئانی پیرۆزدا بە جۆرێک لە کورتی وپوختی, لە توێژینەوەکەماندا شێوازی باسکردنێکی بابەتیانەمان پەیڕەوکردوە, ناوەڕۆکی زانستی ئەم توێژینەوەیە پێکهاتوە لە دوو بەش لەگەڵ پاشکۆ ودەرەنجامێکی کورت وپوخت لە گرینگترین ئەنجام وڕاسپاردەکان.

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

درويش هيمن طاهر, و علي جواد فقي, مترجمین. 2024. “سەرکردایەتی وتایبەتمەندیەکانی لە ژێر ڕۆشنایی قورئانی پیرۆزدا”. Twejer Journal 6 (2): 1361-1406. https://doi.org/10.31918/twejer.2362.31.

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.