Analysis of Extreme rainfall in the direction of humidity and drought in Sulaimani province using metrological indicators
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2573.01کلیلە وشەکان:
سەرپەڕیى باران، وشکەساڵى، پارێزگایى سلێمانى، ئاماژە میترۆلۆژیەکانپوختە
ئەم توێژینەوە لەسەر سەرپەڕیى باران لە پارێزگاى سلێمانى کراوە، بەهەردوو ئاڕاستەى شێدارى و وشکى، پشت بە ئاماژەکانى (ETCCDI) بەستراوە، بە بەکارهێنانى سۆفتوێرى پێشکەوتویى (R-4.2.0)، (R studio)، بەوەرگرتنى زنجیرەى کاتى (Time series) داتاى ڕۆژانە بۆ ٧ وێستگەى ئاووهەوایى (دوکان، چوارتا، پێنجوێن، سلێمانى، بازیان، چەمچەماڵ، دەربەندیخان)، پاش کوالیتى کۆنترۆڵی داتاکان، بەهاى ئەو پلەیەی، کە سەرپەڕیى بارانى لێوەدەست پێدەکات دیاریکراوە و دەرکەوتووە، کە بەهاکەى لە نێوان وێستگەکاندا دەگۆڕێت، لەبەرئەوەى هەڵکەوتەى شوێنى وێستگەکان و پێکهاتەى سروشتى ناوچەکان لە ڕووى بەرزونزمی و ڕووبەرى وشکانى و ئاویى جیاوازە، هەروەها ڕۆژە سەرپەڕە شێدارەکان (Extremely Wet Days) جیاکراونەتەوە، لەهەمان کاتدا بۆ دەرخستنى سەرپەڕیى بەئاڕاستەى وشکى، گرنگترین ئاماژەى (Index) وشکەساڵى بەکارهاتووە، بەئامانجى خستنەڕووی كاریگەریی ئەم دیاردەیە و لە پێناو تێگەیشتنێكی ورد لەبارودۆخی هایدرۆلۆجی و بەڕێوەبردنێکى كارای دەرامەتی ئاو لە ناوچەكەدا و كەمكردنەوەی كاریگەرییە نەرێنیەکانى دیاردەی وشكەساڵى و دانانی پلانی گونجاوە