توێژینەوەی ڕەسەن

بڵاوبوونەوەی گڵێنەی شاملو (توێژینەوەیەکی مەیدانیی-شیکاری و بەراوردکاریی)یە

  • بڵاو کرایەوە 2023-08-20
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 1 (2023): بەرگی 6 - ژمارە 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2361.20
  • ئامانج حمەامین ڕەحیم بەشی شوێنەوار، کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی توێژەر
  • دڵشاد ‌عزیز مارف بەشی شوێنەوار، کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی توێژەر

پوختە

بڵاوبوونەوەی گڵێنەی شاملو (توێژینەوەیەکی مەیدانیی-شیکاری و بەراوردکاریی)یە

گڵێنەی شاملو بەیەکێک لە بڵاوترین گڵێنەکانی هەزارەی دووەمی پ. ز. ناو شاری سلێمانی و شارەزوور و بازیان و ناوچەکانی شارباژێڕ  دادەنرێت. ناوی شاملو لە ناوی ئەو گردە شوێنەوارییەوە هاتووە کە دەکەوێتە دەشتی شارەزوور کە بۆ یەکەمین جار گڵێنەکەی بە ژمارەیەکی بەرچاو لێدۆزرایەوە، و ئەم جۆرە گڵێنەیە لەلایەن شوێنەوارناس (کاظم الجنابي)ییەوە بە گڵێنەی شاملو ناسێندرا.

ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات ناوچەکانی بڵاوبوونەوەی گڵێنەی شاملو بەپێی تازەترین دۆزینەوە شوێنەوارییەکان لە ڕێگەی کنەوپشکنین یاخود ڕووپێوییەوە دیاریبکات، ئەمە جگەلەوەی کە توێژەران پێکەوە چەند شوێنەوارێکی نوێیان تۆمارکردووە کە ئەم جۆرە گڵێنەیەی تێدایە.

لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدەدەین مێژووی گڵێنەکە ساغبکەینەوە، سنووری بڵاوبوونەوەی گڵێنەکە و جۆرەکانی گڵێنەکە و پێکهاتەی گڵ و نەخشە جیاوازەکانی دیاری بکەین، هەروەها هەوڵدەدەین کە ساغی بکەینەوە ئەم گڵێنەیە لەلایەن چ گەلێکی دێرینی ناوچەکەوە دروستکراوە. لە توێژینەوەکەدا داتا و زانیارییەکان لە ڕێگەی خشتەی تایبەتەوە خراونەتەڕوو.

کلیلە وشەکان: گڵێنەی شاملو، چاخی بڕۆنز، سلێمانی، شارەزوور، بازیان، لوللوبییەکان.

The Spread of Shamlu Ware (Analytic comparative field research)

Shamlu Ware is one of the most common ware in the territories of Sharezur plain, Sulaimani city, Bazian plain and Sharbazher valleys. This type of Ware was called Shamlu by al-Janabi after its first discovery of this type of ware at Gird-i Shamlu in Sharezur plain in early 1960s.

This paper deals with the Shamlu Ware and its spread according to the most recent discoveries during the surveys and archaeological excavations by the local, foreign teams and also by the authors of this paper.

We will try to date this type of ware and its chronology; also we will study its fabric, shapes, decorations etc. More importantly we will try to discuss the research questions about the source of this type of ware, and which group of people produced it?

کلیلە وشەکان: Shamlu Ware, Middle & Late Bronze Age, Sulaimani, Sharezur, Bazian, Lullubies.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

ڕەحیم ئامانج حمەامین, and Dilshad Aziz Maref. 2023. “بڵاوبوونەوەی گڵێنەی شاملو (توێژینەوەیەکی مەیدانیی-شیکاری و بەراوردکاریی)یە”. گۆڤاری توێژەر 6 (1): 879-928. https://doi.org/10.31918/twejer.2361.20.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 لە 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.