Original Articles

ئه‌و هۆكارانه‌ی كارده‌كه‌نه‌ ‌سه‌ر پڕۆسه‌ی هەڵبژاردن هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك نموونه‌

  • مەریوان حەمە عەلی ڕەئوف University of Sulaimani image/svg+xml Author
  • ئارام علی فەرەج University of Sulaimani image/svg+xml Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2362.13

چکیده

لەم توێژینەوەیەدا ئەو هۆكارانه‌ی خراونەتەڕوو،  کە كار ده‌كه‌نه‌ سه‌ر پڕۆسه‌ی ده‌نگدان و ڕۆڵیان هەیە لە گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردندا. بەشێک لەو هۆکارانە بریتین له: پاشخانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایدیۆلۆجیا، ئاین و ئابووری. كه‌ هه‌ریه‌ك له‌م هۆكارانه‌ به‌راوردكراون به‌ سروشتی هه‌ڵبژاردن و پڕۆسەی ده‌نگدان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا چی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یان ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عیراق ئه‌نجامدراون. لەم توێژینەوەیەدا هەردوو میتۆدی وەسفیی شیکاری و بەراوردکاری سوودیان لێ وەرگیراوە.

پاش ئەنجامدانی چەند خولێکی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و تێپەڕاندنی چەند قۆناغێک لە ناتەبایی و كاریگه‌ریی هۆكاری دەرەکی و هەڵکشان و داکشانی باری دارایی خەڵکی بە گشتی و گەنجان بە تایبەتی، هۆشیاریی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان بە شێوازێکی بەرچاو گۆڕانکاریی بەسەرداهاتووە،  ئۆپۆزسیۆن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ڕۆڵی کاریگەریان هەبوو لە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان و چاودێریکردن و وروژاندنی شەقامی سیاسی لە هەرێمی کوردستان. ئەگەر چی ئەو گۆڕانکارییانەی بەهۆی هەڵبژاردن دروستدەبن هێواش و لەسەر خۆن، بەڵام گۆڕانکارییەکان گرنگ و ستراتیژین و کاریگەریی درێژخایەنیان دەبێت لەسەر کۆمەڵگا، لەگەڵ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان ئەم کاریگەرییه‌ کەمتر ده‌ركه‌وتووه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی سیاسی هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ كه‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ گرنگییان پێده‌دات.

 

 

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

ڕەئوف مەریوان حەمە عەلی, و فەرەج ئارام علی, مترجمین. 2023. “ئه‌و هۆكارانه‌ی كارده‌كه‌نه‌ ‌سه‌ر پڕۆسه‌ی هەڵبژاردن هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك نموونه‌”. Twejer Journal 6 (2): 503-42. https://doi.org/10.31918/twejer.2362.13.

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.