كاريگەریی وانهوتنەوە بە بەكارهێنانی نموونەی (پۆسنەر) له دەستكەوتی زانياری له بابەتی جوگرافيا له‌لايەن قوتابیيانى پۆلی هەشتەمی بنەڕەتیی (كچان) و گهشەسەندنی تواناكانيان له وەرگرتنی بڕيار
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2362.16چکیده
خستنەڕووی كاریگەریی وانەوتنەوە بە بەكارهێنانی نموونەی (پۆسنەر) لە تواناكانی قوتابییانی كچی پۆڵی هەشتەم لە دەستكەوتی زانیاری و وەرگرتنی بڕیار لە قوتابخانەی ڕۆزەی بنەڕەتی لە پارێزگای هەولێر، ڕێبازی گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ڕێبازی ئه‌زموونییه، توێژه‌ر پشتی به‌ست به نه‌خشه‌سازی ئه‌زموونی بۆ دوو كۆمه‌ڵه: (كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌زموونی و كۆمه‌ڵه‌ی كۆنتڕۆڵكراو)، به شێوه‌یه‌ك كه كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌زموونی به نموونەی پۆسنەر وانه‌یان پێگوتراوه، و كۆمه‌ڵه‌ی كۆنتڕۆڵكراویش وانه‌یان پێگوتراوه به ستراتیژیه‌تی فێربوونی ئاسایی، و له كۆتاییشدا تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی زانیاری بۆ هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه ئه‌نجامدراوه، توێژه‌ر هه‌گبه‌ی ئاماری (Spss – Version26) به‌كارهێناوه بۆ دەرهێنانی ئەنجامەكان، پاش چاره‌سه‌ری ئاماری بۆ داتاكان، له ژێر ڕۆشنایی ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه، توێژه‌ر گه‌یشته ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه:
بەكارهێنانی نموونەی (پۆسنەر) لە وانەوتنەوەی بابەتی جوگرافیا كاریگەریی كارا و بەرچاوی هەیە لە لای قوتابییانی پۆلی هەشتەمی بنەڕەتی لەسەر دەستكەوتی زانیاریی قوتابییان و توانای وەرگرتنی بڕیار بەراورد بە بەكارهێنانی ستراتیژیەتی ئاسای.