کاریگەریی هۆکارە سروشتییەکان لە سەر وەزیفەی نیشتەجێبوون لە شاری سۆران
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2362.25چکیده
گرنگیی ئەم توێژینەوەیە لەسەر وەزیفەی نیشتەجێبوون لە گەرەکەکانی شاری سۆران لە سەر بنەمای سەرەکیی سروشتی دەردەکەوێت, کە لە کۆتاییدا بە پێی ئەم دابەشبوونە دەتوانین کێشەکان دیاریبکەین. دەرخستن و دیاریکردنی ئەو هۆکارە سروشتییانەی کە لە ناوچەی لێکۆڵینەوە هەن. میتۆدی وەسفی-شیکاری بەکارهێنراوە، میتۆدی وەسفی لە باسکردنی هۆکارەکان، میتۆدی وەسفی لە شیکردنەوەی بنەما سەرەکییەکان کە کاریگەری لەسەر وەزیفەی یەکەی نیشتەجێبوون هەیە. ئەوەی بەرچاوبێت لەم توێژینەوەیە پێکهاتەی جیۆلۆجی کاردەکاتە سەر بنیاتنانی شار، لە ناوچەی لێکۆڵینەوە هەردوو پێکهاتەی تانجەڕۆ و شرناش کاریگەرییان هەبووە لە سەر یەکەی نیشتەجێبوون لە شارەکە. بەرزونزمیی شاری سۆران کەوتۆتە نێوان هێلی بەرزی کەمتر لە ٥٦٠م لە بەشەکانی ڕۆژئاوادا و زیاتر ٧٧٠م لە بەشەکانی باشوور و باشووری ڕۆژئاوای شارەکە لە سەر ئاستی ڕووی دەریاوە. ناوچەی لێكۆڵینەوە دەكەوێتە ناوچەیەكی شاخاوی، بۆیە ئەو بارانەی كە دەبارێت كاریگەریی گەورەی لەسەر شارەكە هەیە، دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی ئاوی ژێرزەوی و ئاوی سەرزەوی بە تایبەت لە وەرزی بەهار. لەلایەكی تردا، مەترسییە سروشتییەكان زیاتر دەبێت بە تایبەتی لافاو، بۆیە پێویستە ڕەچاوی ئاڕاستەی ئاوی لافاو بكرێت لە نێوان بەرزی و نزمیی ناوچەكە، لە كاتی بارانبارین بە تایبەتی لە وەرزی زستان چەند گەڕكێكی شارەكە دووچاری گرفت دەبن وەك گەڕەكەكانی ''سەروەران و سروە و وەستاڕجب '' و بەشێك لە گەڕەكی بەختیاری و ئیسقلا لە كاتی زیاد بوونی ڕێژەی باران بارین یەكەكانی نیشتەجێبوونی ئەم گەرەكانە دووچاری گرفت دەبن.