كاريگه‌ریى په‌ره‌پێدانی كشتو‌كاڵى به‌رده‌وام له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری و په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام له هه‌رێمى كوردستان- عێراق
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2362.30چکیده
ئامانجى ئه‌م توێژینەوەیە پیشنیازى ستراتیجیه‌تى په‌ره‌پێدانى كشتو‌كاڵى به‌رده‌وامه، كاریگه‌رى له‌سه‌ر گه‌شه‌ى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وامه له هه‌رێمى كوردستان له ڕێگاى ناساندنى بارى ئیستا بۆ ستراتیجیه‌تى په‌ره‌پێدانى كشتو‌كاڵى به‌رده‌وام. بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانى په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وام. تویژه‌ر پشتى به هه‌ردوو پرۆگرامسازی به‌راوردكارى و وه‌سفى به‌ستووه بۆ شیكردنه‌وه و به‌پێى بابه‌ته گونجاوه‌كان كه پێویستن بۆ توێژینه‌وه, شیكردنه‌وه‌یه‌كى گشتگیر كراوه بۆ نیشانده‌ره كشتوكاڵییه به‌رده‌وامه‌كان بۆ ئه‌م ماوه‌یه‌ی داتاى تیادا كۆككراوه‌ته‌وه, هه‌روه‌ها چه‌ندان ڕێگاى به‌كارهیناوه بۆ گه‌یشتن به ئامانج له كۆكردنه‌وه‌ى داتا و تویژینه‌وه‌كانى پیشووتر و ڕاپۆرت و ئاماره‌كان. وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێمى كوردستان_عیراق وه‌ك كۆمه‌ڵگاى توێژینه‌وه وه‌رگیراوه. توێژه‌ر ستراتیجى به‌كارهاتووى ئێستای دیاركردووه له‌گه‌ڵ پیشنیازكردن بۆ ستراتیجى په‌ره‌پێدانى لشتوکاڵى به‌رده‌وام, له‌ده‌ره‌نجام گه‌یشتووین به‌و ئه‌نجامه‌ى لاوزى له جێبه‌جێكردنى ستراتیجى په‌ره‌پێدانى كشتو‌كاڵى به‌رده‌وام هه‌یه له هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه سێ قۆناغ له‌خۆده‌گرى ئه‌مانیش (هه‌ڵسانه‌وه‌ى كشتوكاڵ, كشتو‌كاڵى ته‌واوكارى, وكشتوكاڵى به‌رده‌وام)، له كۆتاییی داوا له وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم كراوه ئه‌م ستراتیجیه جێبه‌جێبكات.