Original Articles

دیجیتاڵ مارکێتینگ و ڕۆڵی لە بەرزکردنەوەی ناوبانگی ڕێکخستن: لێکۆڵینەوەیەکی شیکاری لەسەر کەرتی هۆتێل لە هەولێر

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2473.58

کلمات کلیدی:

دیجیتاڵ مارکێتینگ ، ناوبانگی رێکخراو، کەرتی هۆتێل ، شاری هەولێر

چکیده

ئەم توێژینەوەیە لە کاریگەری و پەیوەندیی دیجیتاڵ مارکێتینگ و ڕەهەندەکانی لەسەر ناوبانگی ڕێکخراوە دەکۆڵێتەوە، کە توێژینەوەیەکی شیکارییە لەسەر کەرتی هۆتێل لە شاری هەولێر.

داتاکان لە ڕێگەی شێوازی چەندایەتی پرسیارنامە کۆکراونەتەوە. 170 بەڕێوەبەری بەژداربوو لە توێژینەوەکەدا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی لەنێو هۆتێلەکاندا هەڵبژێردران و داوایان لێکرا پرسیارنامەیەک پڕبکەنەوە.شێوازێکی ئاماری وەسفی بۆ شیکردنەوەی داتاکان بەکارهێنرا. بۆ شیکردنەوەی داتاکان بەرنامەی (SPSS V26) بەکارهێنرا.بۆ دۆزینەوەی پەیوەندی نێوان گۆڕاوەکان ئامرازی ئاماری (Pearson correlation coefficient) به کارهێنرا ئامرازی ئاماری (Ordered Probit Model) بە کارهێنرا بۆ خستنەڕووی کاریگەرییەکانی دیجیتاڵ مارکێتینگ و ڕەهەندەکانی لەسەر ناوبانگی رێکخراو.

بەگوێرەی ئەنجامەکان، پەیوەندییەکی ئاماری بەرچاو هەیە لەنێوان دیجیتاڵ مارکێتینگ و ڕەهەندەکانی کە بریتین لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، وێبسایت، بەبازاڕکردنی بزوێنەری گەڕان، باشکردنی بزوێنەری گەڕان، ڕیکلامی پارەدان بۆ هەر کلیکێک، بەبازاڕکردن به SMS، بەبازاڕکردن بە ئیمەیڵ، بەبازاڕکردنی ڤیدیۆیی، بەبازاڕکردنی ناوەڕۆک لەگەڵ ناوبانگی ڕێکخراودا لە ئاستی ئاماری (0.05).هەروەها دیجیتاڵ مارکێتینگ و ڕەهەندەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، وێبسایتەکان، بەبازاڕکردنی بزوێنەری گەڕان، باشکردنی بزوێنەری گەڕان، ڕیکلامی پارەدان بۆ هەر کلیکێک، بەبازاڕکردن به (SMS)، بەبازاڕکردن بە ئیمەیل، بەبازاڕکردن بە ڤیدیۆ، و بەبازاڕکردنی ناوەڕۆک- کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر ناوبانگی ڕێکخراوەکە هەیە.لەگەڵ ئەوەشدا، دەرکەوت کە ڕیکلامی پارەدان بۆ هەر کلیکێک کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ناوبانگی رێکخراوەکە نییە.

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

Samad, Raadan Shekh Dawood, و Rizgar Saed Hussein, مترجمین. 2024. “دیجیتاڵ مارکێتینگ و ڕۆڵی لە بەرزکردنەوەی ناوبانگی ڕێکخستن: لێکۆڵینەوەیەکی شیکاری لەسەر کەرتی هۆتێل لە هەولێر”. Twejer Journal 7 (3): 1622-42. https://doi.org/10.31918/twejer.2473.58.

مقالات بیشتر خوانده شده از همین نویسنده

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.