Original Articles

ڕاڤه‌كاریی دیدگا و نووسینی شاعیران و نووسه‌رانی كلاسیكی كورد له‌ باره‌ی ئاینی یارسان_ کاکەیی

  • بڵاو کرایەوە 2024-04-01
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 2 (2023): بەرگی ٦ - ژمارە ٢
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2362.14
  • زریان جیزنی محمد بەشی کۆمەڵناسی، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەلاحەدین Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2362.14

پوختە

ئاینی یارسان لای بڕوادارانی وه‌كو ئاینێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی ناسراوه‌. زمانی كوردی (لهجه‌ی گۆران)، به‌ زمانی پیرۆزی یه‌زدانی ناسیوه‌، تێكسته‌كانی سه‌ره‌نجامی پێ نووسراوه‌. ڕیشه‌ و ڕه‌گه‌ز و سه‌رچاوه‌كانی ئاینی یارسان توند گرێدراوه‌ به‌ ئاینه‌ دێرینه‌كانی مرۆڤه‌كانی بناری زاگرۆسنشین، وه‌كو مانی، زه‌رڤانی، زه‌رده‌شتیه‌ت و میهر په‌رستی، ئاینی یارسان ده‌وره‌ به‌ دوای ده‌وره‌ گه‌شه‌ی كردووه‌ و بڵاوبۆته‌وه‌ له‌ سنووری پان و به‌رینی ده‌وڵه‌تی مادی گه‌وره‌.

له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا دیدگای سێ شاعیری گه‌وره‌ی كورد (شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی، مه‌لا جه‌باری و مه‌حویی شاعیر) ڕاڤه‌ده‌كه‌ین ده‌رباره‌ی ئاینی یارسان و بڕوادارانی له‌سه‌ر بنه‌مای تێكسته‌كانی خۆیان. ئه‌م توێژنه‌وه‌یه‌ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كه‌ له‌ مێژووی هه‌وڕاز و نشێوی ئاینی یارسان له‌ لایه‌ن نه‌یاران و كورد خۆیه‌وه‌ كه‌ زۆر جار به‌هۆی نه‌زانینه‌وه‌ شاعیران و نووسه‌رانیشمان توشی به‌هه‌ڵه‌داچوونی گه‌وره‌ بوونه‌ و ئاینه‌كه‌یان به‌ شێوه‌یه‌ك وێناكردووه‌ كه‌ دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

محمد زریان جیزنی, trans. 2024. “ڕاڤه‌كاریی دیدگا و نووسینی شاعیران و نووسه‌رانی كلاسیكی كورد له‌ باره‌ی ئاینی یارسان_ کاکەیی”. گۆڤاری توێژەر 6 (2): 543-84. https://doi.org/10.31918/twejer.2362.14.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.