Original Articles

نەرمونیانیی دەروونی و پەیوەندی بە بەختەوەری لای مامۆستایانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

  • بڵاو کرایەوە 2024-04-01
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 2 (2023): بەرگی ٦ - ژمارە ٢
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2362.19
  • ڕوناک حميد عثمان بەشی دەرونزانی، فاکەلتی ئاداب، زانکۆی سۆران Author
  • ڕێڤینگ مسعود سليم بەشی دەرونزانی، فاکەلتی ئاداب، زانکۆی سۆران Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2362.19

پوختە

ئامانجی سەرەکیی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە زانینی ئاستی نەرمونیانیی دەروونی و بەختەوەری لای مامۆستایانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەروەها زانینی ئاستی پەیوەندی لە نێوان نەرمونیانیی دەروونی و بەختەوەری لە لای نموونەی توێژینەوە. کۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە مامۆستایانی قوتابخانە حکومییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و نموونەی توێژینەوەکەش بریتییە لە (458) مامۆستای سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران. لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی وەسفی-چەندێتی بەکارهاتووە و داتا و زانیارییەکان لە ڕێگەی پێوەری (Connor-Davidson Resilience Scale) بۆ نەرمونیانی و پێوەری (Oxford Happiness Questionnaire) بۆ بەختەوەری وەرگیراون. شیکاری داتاکان لە ڕێگەی بەرنامەی ئاماریی (SPSS)ەوە ئەنجامدراوە، دوای شیکردنەوەی ئەنجامەکان دەرکەوت ئاستی نەرمونیانیی دەروونی و بەختەوەری لە لای نموونەی توێژینەوەکە بەرزە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخستووە کە پەیوەندییەکی ئەرێنیی بەهیز لە نێوان نەرمونیانیی دەروونی و ئاستی بەختەوەریی مامۆستایاندا هەیە.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

عثمان ڕوناک حميد, and سليم ڕێڤینگ مسعود, trans. 2024. “نەرمونیانیی دەروونی و پەیوەندی بە بەختەوەری لای مامۆستایانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”. گۆڤاری توێژەر 6 (2): 819-64. https://doi.org/10.31918/twejer.2362.19.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.