Original Articles

ڕەنگدانەوەی دووڕەگیبوون وەك بنەمایەكی پۆست كۆڵۆنیالیزم لە ڕۆمانی "هوتێل ئەوروپا"ی فەرهاد پیرباڵدا

  • بڵاو کرایەوە 2023-08-20
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 1 (2023): Volume 6 - Issue 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2361.09
  • سیروان جەبار ئەمین زانکۆی سۆران/ فاکەڵتیی ئاداب Author
  • کوردستان عبدالوهاب نادر زانکۆی سۆران، فاکەڵتی ئاداب، Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2361.09

کلیلە وشەکان:

پۆست كۆڵۆنیالیزم، دووڕەگیبوون، ناسنامە، کولتوور، زمان، هوتێل ئەوروپا

پوختە

تیۆری پۆست كۆڵۆنیالیزم یەكێكە لە تیۆرە نوێیەكانی ڕەخنەی ئەدەبی، دووڕەگیبوونیش وەكو بنەمایەكی ئەم تیۆرە، بە یەكێك لە دیارترین و كاریگەرترین چەمكەكانی بواری پۆست كۆڵۆنیالیزم دادەنرێت. دووڕەگیبوون لە ئەنجامی بەریەككەوتنی كولتووری داگیركەر و داگیركراو یان كولتووری باڵادەست و ژێردەست دروستدەبێت، لەم بەریەككەوتنەشدا فەزایەكی نێوانی دروستدەبێت، كە تێیدا جۆرێك لە ئاوێتەیی كولتووری ڕوودەدات و بە هۆیەوە فۆڕمێكی نوێی كولتووری دێتەئاراوە، كە بە تەواوی ناچێتە سەر هیچ یەك لە دوو کولتوورەكان، لێرەشەوە کولتوورێكی دووڕەگە بەرهەمدێت و لە ئەنجامیشدا دەبێتە هۆی دروستبوونی تاكی دووڕەگە. ڕۆمانی هوتێل ئەوروپای فەرهاد پیرباڵیش گوزارشت لە ژیانی پەناهەندە ڕۆژهەڵاتییەكان لە ڕۆژئاوا دەكات، کە بەم هۆیەشەوە بەریەككەوتنێكی كولتووری لە نێوان كولتووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دروستبووە، كە بووەتە هۆی ئەوەی کولتوورێكی دووڕەگە دروستببێت و پەناهەندە ڕۆژهەڵاتییەكانیش دووچاری دووڕەگیبوونی ناسنامە و کولتوور و زمان ببنەوە. لەم توێژینەوەیەدا پێڕەوی لە ڕێبازی (وەسفی-شیكاری) كراوە و بۆ ئەم مەبەستەش توێژینەوەكە دابەشی سەر دوو بەش كراوە. لە بەشی یەكەمدا باس لە چەمك و پێناسەی پۆست كۆڵۆنیالیزم  و دووڕەگیبوون  كراوە. لە بەشی دووەمیشدا، دووڕەگیبوون وەك بنەمایەكی پۆست كۆڵۆنیالیزم لە ڕۆمانەكەدا نیشاندراوە.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

ئەمین سیروان جەبار, and نادر کوردستان عبدالوهاب, trans. 2023. “ڕەنگدانەوەی دووڕەگیبوون وەك بنەمایەكی پۆست كۆڵۆنیالیزم لە ڕۆمانی ‘هوتێل ئەوروپا’ی فەرهاد پیرباڵدا”. گۆڤاری توێژەر 6 (1): 411-46. https://doi.org/10.31918/twejer.2361.09.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.