گڵێنەی ساسانی لە گردی کاژاو لە دەشتی شارەزوور (توێژینەوەیەکی مەیدانی_ شیکاری)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2361.21کلیلە وشەکان:
گیرد-ی کاژاو کۆفەی ساسانی هەڵکەندنی شوێنەواری دیکۆراتی کۆفە دەشتی شارزورپوختە
گردی کاژاو دەکەوێتە خۆرهەڵاتی دێی بێستانسوور لە دەشتی شارەزوور، ئەم گردە لە ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦ کنەوپشکنینی شوێنەواری لەلایەن تیمێکی هاوبەشی ئەڵمانی و شوێنەواری سلێمانی تێدا ئەنجامدراوە. چینێکی گرنگی سەردەمی ساسانییەکان لەم گردەدا دەرکەوت.
ئەم توێژینەوەیە تیشکدەخاتەسەر گڵێنە ساسانییەکانی گردی کاژاو، نەخش و نیگارەکانی سەر گڵێنەی ساسانی جۆراوجۆرن و شوێنی دابەشبوونی نەخشەکانیش لەسەر پارچەکاندا جیاوازن. جگە لەوەی بە چەندین شێوازی جیاوازی وەک هەڵکەندن، بە شێوەی زیادکردن یاخود خستنەسەر، هەروەها چاپی مۆرەکانیش لەسەر گۆزە و کوپەکانی ئەم سەردەمە بۆخۆیان چەندین جۆری نەخش لەخۆدەگرن، بە شێوەی داڕشتە و بە شێوەی وێنە بە ڕەنگکردن دروستدەکرێن، جۆری نەخشەکان لە ڕووی بابەتییەوە دەناسێنین. ئەمانە و قوڕ و پێکهاتەکەی بەشێکن لە تایبەتمەندییەکانی گڵێنەکە و گڵێنەی ساسانی ڕووندەکەینەوە.