دیالێكتی مه‌زهه‌بی و په‌رشبوونی شوناس به نموونه‌ی شێوەی زازا
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/yh9fhm22پوختە
پێشتر هۆكاری سیاسی و جوگرافی كرابووه هۆی په‌رتبوونی ناسنامه، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه باوه‌ڕی وایه له‌پاڵ ئه‌و دوو هۆكاره دوو هۆكاری تریش هه‌ن له په‌رتبوونی ناسنامه‌دا.
بۆیه ئامانج له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا تاوتوێكردنی پرسی ئایین جیایی و مه‌زهه‌ب جیاییه له په‌رتبوونی ناسنامه‌دا. هه‌ر یه‌ك له ئایینه به ناو كوردییه‌كان وەك (ئایینی ئێزیدی، كاكەیی، عەلەوی، بەڵام كاكەیی بە فۆڕمەكانی تر وەك یارسان لە ئیران، قزلباش لە توركیا لە نێو هەموو نەتەوەكاندا هەیە)، هەروەها مه‌زهه‌بی شیعه ڕۆڵێكی مه‌زن ده‌بینن له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌سازیی كوردی.
مەترسی ئه‌م پرسه له‌وه‌دایه له نێو ئه‌و ئایین و مه‌زهه‌به‌دا كه‌سانێك هه‌ن بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆبوون له كورد ده‌كه‌ن وه‌ك ئاخێوه‌رانی له‌ك و لوڕ و زازا و ...هتد.
بێگومان ئایین و مه‌زهه‌ب له ئاینده‌یه‌كی دووریش ناگۆڕدرێن، به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی دایڤێرستی و پێكه‌وه‌ژیان هه‌روه‌ها له‌خۆ نزیككردنه‌وه‌ی ناڕازییه‌كان له‌وانه‌یه هۆكارێك بێ بۆ زیاتر شه‌ق نه‌بردنی كەلێنهكانی ناسنامه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ یه‌كێك له ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بێت.
توێژینه‌وه‌كه، جگه له پوخته و ئارێشه و ئامانج و میتۆدۆلۆجی و ئه‌نجامی توێژینه‌وه، له دوو ته‌وه‌ر پێكهاتووه: ته‌وه‌ری یه‌كه‌م (ئایین جودایی) و ته‌وه‌ری دووه‌م (مه‌زهه‌ب جودایی)، ئەمانەش دوو هۆکارن تا ڕاده‌یه‌ك هۆكاری جوگرافی و هۆكاری سیاسی قووڵتر دەکەنەوە.