ناسنامه‌ی کوردیبوونی له‌ك
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/7ga7cp77پوختە
ۆزی «له‌ك» كه له ناوچه‌ی باشووری كرماشان و باكووری لوڕستان و به‌شێك له باشووری ئیلام نیشته‌جێ بوونه، له دوو خێڵی گه‌وره پێك هاتووه به ناوی دلفان و زه‌نگه‌نه. بنه‌چه‌ی ئه‌م هۆزه به لوڕی بچووك ناسراوه؛ به هۆی ئه‌وه‌ی كه له زه‌مه‌نی كۆنه‌وه به‌م ناوچه‌گه‌له‌یان وتووه «پاڵهنشین» یان «فه‌هله»، پاش هاتنه سه‌ركاری ئه‌میره‌كانی پشتكۆ به «فه‌یلیش» ناودێركراون. له مێژوودا زایه‌ڵه‌ی ناوی هێندێ له شاره گرنگه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه وه‌كوو: مێهرگان كه‌ده، سه‌یمه‌ڕه، سیروان، ئه‌ریۆجان، ماسبه‌زان و ... ده‌بینده‌رێ كه هه‌ركامیان به هۆكارێك گرنگیان هەبووه. له‌م دواییانه‌دا هێندێ نووسه‌ری هاوچه‌رخ به‌هاندان و پاڵپشتی فه‌رهه‌نگستانی ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا هه‌م «لوڕ» و هه‌م «له‌ك» له هه‌موو بواره‌كانه‌وه له «كورد» و «كوردستان» داببڕن و به سه‌ربه‌خۆ پێناسه‌ی بكه‌ن، له كاتێك دا هیچ به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنی ئه‌م گومانه له ئارادا نیه. ڕا و بۆچوونی هه‌موو دیرۆكناسان و لێكۆڵه‌ران و ڕۆژهه‌ڵاتناسان له سه‌ر به‌ستراویی ڕه‌چه‌ڵه‌كی و فه‌رهه‌نگی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م دوو هۆزه لەگەڵ كورده. له سه‌ر ئه‌م شایه‌تیه مێژووییانه، به كارهێنانی وشه‌ی یه‌كجۆر و یه‌كڕه‌نگ له ئاخافتن دا، داب و نه‌ریت و شێوه‌ی جل و به‌رگ و هه‌ڵپه‌ڕكێ و موزیك و...