Original Articles

دیسلێکسیا لای قوتابییانی زانکۆ: بواری زانینی

  • بڵاو کرایەوە 2025-07-15
  • ژمارە بەرگ 3 ژمارە 2 (2020): Volume 3 - Issue 2
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2032.01
  • دلێر صادق کانبی بەشی کوردی، فاکەڵتی ئاداب، زانکۆی سۆران Author
  • کاروان کاکەبرا کاکەمەد بەشی دەروونناسی، فاکەڵتی ئاداب لە زانکۆی سۆران Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2032.01

کلیلە وشەکان:

دیسلێکسیا، بواری زانینی، قوتابییانی زانکۆ.

پوختە

ئامانجی سەرەکیی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە زانینی ئاستی بواری زانینیی دیسلێکسیا لای قوتابییانی زانکۆ. لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی چەندێتی بەکارهاتووە و نموونەی توێژینەوەکە پێکهاتووە لە (٤١٤) قوتابیی زانکۆ، ٣١٠ (٧٤.٨٨٪) نێر و ١٠٤ (٢٥.١٢٪) مێ کە نموونەکە بە ڕێگای ناهەڕەمەکیی مەبەستدار هەڵبژێردرابوو. پاشان بە جێبەجێکردنی سەرجەم هەنگاوە سایکۆمەترییەکان پرسیارنامەیەکی (١٩) بڕگەیی بە شێوازی (Five-Likert-Scale) بنیاد نرا. لە دوای بەکارهێنانی یاسای (T. Test) دەرکەوت کە ئاستی بواری زانینیی دیسلێکسیا لەلای نموونەکە زۆر بەرزە، هەروەها ڕەگەزی نێر لە مێ زیاتر دووچاری بواری زانینیی دیسلێکسیا دەبێتەوە، لە هەمان کاتدا لە دوای بەکارهێنانی یاسای (ANOVA) ئەوە دەرکەوت کە ئەو کەسانەی زەبر بەر مێشکیان کەوتووە زیاتر دووچاری بواری زانینیی دیسلێکسیا دەبنەوە بە بەراورد لەگەڵ ئەو کەسانەی هیچ زەبرێک بەر مێشکیان نەکەوتووە و ئەو کەسانەی زەبر بەر لای چەپی مێشکیان کەوتووە ئاستی بواری زانینیی دیسلێکسیایان لەو کەسانە بەرزترە کە زەبر بەر لای ڕاستی مێشكیان کەوتووە. لە کۆتاییدا توێژینەوەکە چەند ڕاسپاردە و پێشنیازێکی بۆ دەزگا فەرمییەکان پێشکەش کردووە.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

کانبی دلێر صادق, and کاکەمەد کاروان کاکەبرا, trans. 2025. “دیسلێکسیا لای قوتابییانی زانکۆ: بواری زانینی”. گۆڤاری توێژەر 3 (2): 7-44. https://doi.org/10.31918/twejer.2032.01.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 27

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.