لە دەسدانی زمان لە دەسدانی نەتەوەیە
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/2dep9a54کلیلە وشەکان:
زمان، نەتەوە، زمانی کوردی، سیاسەتی دوزاری، سیاسەتی زمان.پوختە
زمان پێناسەی نەتەوەیە و بوونی نەتەوە دەسەلمێنێ، هەموو چالاکیەکی بوارە جیاجیاکانی ژیانی نەتەوە لەڕووی خزمەتی فەرهەنگی نەتەوەییەوە بە زمان ئەنجام دەدرێت.
زمان یەکێکە لە بنەماکانی پێکهێنانی نەتەوە، چونکە نەتەوە بەزمانەکەیەوە دەناسرێتەوە. بۆیە زمان پێویستە لە لایەن میللەتەوە بەرز ڕابگیرێت و بپارێزرێ، بایەخ و گرینگی پێبدرێ.
ئەمەش بە هۆی بەکارهێنانیێتی لە بوارە جیاجیاکانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، پەروەردە و فێرکردن، ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوە، دانان و وەرگێڕان، واتە هەموو چالاکییەکی نیشتیمان و نەتەوە بە هۆی زمانەوە جێبەجی دەکرێ.
ئەو میلەتانەی کە زمانیان نەماوە وەکو ئاشوری، میدی، بابلی و ئەکەدی ئێستا بە مردوو دادەنرێن.
پێویستە لەسەر تاک و دەسەڵاتی کوردی، زمانەکەیان بپارێزن و خزمەتی بکەن، نابێ لەچاو زمانی ترەوە نزم سەیر بکرێت، یان زمانی تر زاڵبکرێت بەسەریدا و ببێتە جێگرەوەی هەتا هەژموون پەیدا بکات و زمانە نەتەوەیەکەمان پەراوێز بخرێت.
لە کوردستاندا ئێستا هەژموونی زمانی ئینگلیزی بەسەر زمانی کوردیەوە بە ئاشکرا دیارە، کە ئەمە جێگەی قبوڵکردن نیە. زمانی کوردی تەنانەت لە بواری زمانی زانستیشدا هیچی کەمتر نیە لە زمانانی تر. ئەم باسە، باس لەو مەترسیە دەکات بۆ سەر زمانی کوردی.