یادەوەری و هەستی ئەڵقەیی دیاریکردنی ناسنامەی زمانی دایکی
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/9jy0j302پوختە
ئەم لێكۆڵینەوەیە بە ناونیشانی (جێپێكانی یادگەی پچڕپچڕ و دەسەڵاتی سۆز لە دیاریكردنی ناسنامەی زمانی دایكدا (زمانی كوردی وەك نموونە)) گرنگترین ئەو هۆكارانە دەخاتەڕوو، كە ڕۆڵێكی كاریگەر دەبینن لە دەوڵەمەندكردن و گەشەسەندنی زمانی دایكدا لە هزری بەكارهێنەرانیدا، ئەمەش لە ڕێگەی بەهاداركردنی بنەماكانی زمانی دایك لای تاك، بۆ ئەمەش پڕۆسەكردنی زانیارییەكان ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە چەسپاندنی ئەو بنەمایانەدا، بەمەبەستی پتەوكردنی لێكۆڵینەوەكە مۆدێلی جێپێ بەكارهاتووە، كە بەوردی شیكاری چۆنێتیی هەڵگرتنی زانیارییەكان لە هزردا دەخاتەڕوو بە تایبەت ئەو زانیارییانەی لەگەڵ سۆزدا پێچراونەتەوە یاخود سۆز دەچێتە پێكهاتەیانەوە، چونكە خودی سۆز هەژموونێكی گەورە لەسەر زانیاییە زمانییەكان لە زمانی دایكدا دروستدەكات.