شوناسی جووەکانی کوردستانی عێراق ١٩٢١-١٩٥١
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2473.09کلمات کلیدی:
جوو، کوردستان، ئاین، ئیتنیک، ناسنامەچکیده
ئەم توێژینەوەیە، بە ناونیشانی شوناسی جووەکانی کوردستانی عێراقە، ناسنامەی ئەو جووانە ڕووندەکاتەوە کە وەک پێکهاتەیەکی دێرین ساڵانێکی زۆر لە ناوچەیەکی بەربڵاوی کوردستانی عێڕاقدا ژیاون، وێڕای پەرتەوازەیی و کەمینەییان پارێزگارییان لە ناسنامەی ئاینی و ئیتنی خۆیان کردووە.
لە توێژینەوەکەدا بە پشتبەستن بە بەڵگەی مێژوویی، هەوڵدراوە شوناسی جووەکان لە ڕووی ئاینی و ئیتنیکییەوە کە جێی مشتومڕ و ڕای جیاوازی شارەزایانی ئەو بوارەن ساغبکرێتەوە، لە نێوان ئەوانەی گەلی جوو وەک نەتەوە دەناسێنن و ئەوانەی پێچەوانەی ئەمە بیردەکەنەوە، هەروەها لە نێوان ئەوانەی وەک بەشێک لە نەتەوەی کورد دەیانناسێنن و پێیانوایە تەنها جیاوازیی نێوانیان ئاینە، لەگەڵ ئەوانەی بە پێچەوانەوە پێیانوایە لە ئەتنیکێکی جیاوازن، جگە لەو ڕایەی کە بۆ ئەوە دەچێت بەشێکی نەتەوەی ڕەسەنی کوردستان ئاینی یەهودییان وەرگرتووە و بە ڕەگەز جیاوازن لەگەڵ جووە فەلەستینییە ڕەسەنەکان و خاڵی هاوبەشیان ئاین بووە.
توێژینەوەکە دەریخستووە کە ڕەگەزی زاڵی جووەکانی کوردستان پاشماوەی جووە بەدیلهێنراوەکانی فەلەستینن کە لە سەردەمی ئاشوورییەکانەوە بە دواوە هێنراونەتە ناوچەکە و لە کوردستاندا بڵاوبوونەتەوە و بەشێک لە خەڵکی ناوچەکەش لە قۆناغێکی مێژووییدا چوونەتەسەر ئاینی جوو.