دابەشبوونی جووەکان لە کوردستانی عێڕاقدا ١٩٢١-١٩٥١
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2362.01چکیده
ئەم توێژینەوەیە دابەشبوونی جووەکان لە کوردستانی عێڕاق و ئامارەکانیان لە ماوەی ساڵانی ١٩٢١-١٩٥١ ڕووندەکاتەوە کە وەک پێکهاتەیەکی دێرین لە سەردەمی ئاشوورییەکانەوە تا کۆچکردنیان بۆ ئیسرائیل، بەبێ دابڕان لە کوردستان ژیاون و بەسەر ناوچە جیاوازەکان دابەشبوون، لەهەمان کاتدا پارێزگارییان لە ناسنامەی خۆیان کردووە، لە پێکەوەژیان و مۆزایکی کوردستان و لە کایە جۆربەجۆرەکانی ژیاندا بەشداریی کارایان هەبووە.
لە توێژینەوەکەدا بەڵگەنامە فەرمی و نافەرمییە مێژووییەکان وەک سەرچاوەی سەرەکیی دەسکەوتنی ئامارەکان سوودیان لێوەرگیراوە و بەراوردکاری و شیکردنەوە بۆ داتا دەستخراوەکان کراوە.
توێژیەنەوەکە دەریخستووە جووەکان لە هەموو کوردستانی عێڕاقدا بە ڕێژەی جیاواز بڵاوبوونەتەوە و خۆیان گرێنەداوە بە ناوچەیەکی دیاریکراوەوە، لەهەر شوێنێک ژیان هەبووبێت ئەوان لەوێ هەبوونە، بە ڕێژەی زیاتر لە ناوەندە بازرگانی و ئابوورییەکان نیشتەجێبوون، بە تایبەتی ناوەندی شارە گەورەکان و شارە سنوورییە بازرگانییەکانی سەر سنووری ئێران و تورکیا، بەمەش ڕێژەی شارنشینەکانیان زیاتر بووە لە گوندنشینەکان، ئەمەش پێگەی فرە ڕەهەندیی جووەکان لە کوردستان ڕووندەکاتەوە.