ڕاڤه‌كاریی دیدگا و نووسینی شاعیران و نووسه‌رانی كلاسیكی كورد له باره‌ی ئاینی یارسان_ کاکەیی
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2362.14چکیده
ئاینی یارسان لای بڕوادارانی وه‌كو ئاینێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی ناسراوه. زمانی كوردی (لهجه‌ی گۆران)، به زمانی پیرۆزی یه‌زدانی ناسیوه، تێكسته‌كانی سه‌ره‌نجامی پێ نووسراوه. ڕیشه و ڕه‌گه‌ز و سه‌رچاوه‌كانی ئاینی یارسان توند گرێدراوه به ئاینه دێرینه‌كانی مرۆڤه‌كانی بناری زاگرۆسنشین، وه‌كو مانی، زه‌رڤانی، زه‌رده‌شتیه‌ت و میهر په‌رستی، ئاینی یارسان ده‌وره به دوای ده‌وره گه‌شه‌ی كردووه و بڵاوبۆته‌وه له سنووری پان و به‌رینی ده‌وڵه‌تی مادی گه‌وره.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا دیدگای سێ شاعیری گه‌وره‌ی كورد (شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی، مه‌لا جه‌باری و مه‌حویی شاعیر) ڕاڤه‌ده‌كه‌ین ده‌رباره‌ی ئاینی یارسان و بڕوادارانی له‌سه‌ر بنه‌مای تێكسته‌كانی خۆیان. ئه‌م توێژنه‌وه‌یه ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كه له مێژووی هه‌وڕاز و نشێوی ئاینی یارسان له لایه‌ن نه‌یاران و كورد خۆیه‌وه كه زۆر جار به‌هۆی نه‌زانینه‌وه شاعیران و نووسه‌رانیشمان توشی به‌هه‌ڵه‌داچوونی گه‌وره بوونه و ئاینه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌ك وێناكردووه كه دووره له ڕاستییه‌وه.