Original Articles

داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵیی عێراق

  • تەحسین وسو عەبدوڵڵا Knowledge University image/svg+xml Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2362.27

چکیده

په‌یوه‌ندییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدڕاڵیی عێراق ته‌نها له ‌ده‌ستووردا په‌یوه‌ندی گه‌لێكى ئاسایی و بێكێشه‌بوون، بەڵام له‌سه‌ر ئه‌رزى واقع، هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا به‌رده‌وام له‌ كێشمه‌كێشم و ململانێدا بوون، هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام خۆى وه‌ك چه‌وساوه ‌و قوربانیى ده‌ستى به‌غدا بینیوه‌، له ‌به‌رانبه‌یشدا به‌رپرسانى به‌غدا به‌رده‌وام وا سه‌یرى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه‌ كه‌ زیاد له ‌سنوورى خۆى مومارەسەی دەسەڵاتدەکات، بۆیە ده‌بێت سنوورێكى بۆ دابنرێت. ئەم زیهنییەت و تێگەیشتنە بە تەواوی زاڵ بووە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە دوای ساڵی ٢٠٠٣، لە داهاتووشدا ئەم جۆرە تێڕوانینە ڕەنگڕێژی ئاست و جۆری پەیوەندییەکان دەکات. ئەم تویژینەوەیە هەوڵێکە بۆ دەرخستنی سیناریۆ یاخود گریمانەکانی داهاتووی پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا لە ڕێگەی پشتبەستن بە شیکردنەوە ئەزموونی دوای ساڵی ٢٠٠٣ و ئەو قۆناغەی کە ئێستا عێراق پێیدا گوزەردەکات.

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

عەبدوڵڵا تەحسین وسو, مترجم. 2024. “داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵیی عێراق”. Twejer Journal 6 (2): 1191-1224. https://doi.org/10.31918/twejer.2362.27.

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.