Original Articles

کاریگەرییەکانی بە‌پە‌راوێزبوونی كورد لە‌ سە‌دە‌كانی (٤-٥ك/ ١٠-١١ز) لێکۆڵینەوەیەک لە‌ژێر ڕۆشنای تیۆری ئیبن خەلدوون

  • بڵاو کرایەوە 2024-04-01
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 2 (2023): بەرگی ٦ - ژمارە ٢
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2362.03
  • سامان عوسمان عاڵی بەشی مێژوو، فاکەلتی ئاداب، زانکۆی سۆران Author
  • كامەران عەزیز عەبدوڵڵا‌ بەشی مێژوو، کۆلیژی پەروەردە، زانکۆی کۆیە Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2362.03

پوختە

کورد وەک ڕە‌گە‌زێكی دیار و ناسراوە بە درێژایی سەدەکانی ناوەڕاست، شێوەیە‌كی پە‌راوێز‌خراو بە ‌سروشتی ژیانییەوە دیارە و سەر بە ناوەند بووە، بەو واتایە‌ی ئەوانی تر هەردەم هەژموونیان بەسەر کورددا بووە، ئە‌و دووربوونە‌ی كورد لە ململانێ و كێبڕكێی بەناوە‌ندبوون، وە‌كوو لێكە‌وتە‌یە‌ك بە ‌ژیار و ژیانی كوردەوە دیارە، لێرەدا‌ ‌شیكاری ئەم دیاریدە‌یە‌مان كردووە بە تێگە‌یشتنی یەکێک لە ‌بیریارانی فەلسەفەی مێژوو ئە‌ویش؛ "ئیبن خەلدوون"

   ئەم توێژینەوەیە قسە لەسەر ئەو كاریگە‌رییانە‌ دە‌كات، کە كاریگە‌ربوون لەسە‌ر دۆخی ھە‌مە‌لایە‌نی لە ‌پە‌راوێزمانە‌وە‌ی كورد لە دوای ئەو قۆناغە مێژووییەی ئاماژەمان پێداوە.

 ١.١  ئەم توێژینەوەیە لە دەروازەیەک و سێ باس پێكدێت، دەروازەکە تایبەتە بە شیكردنەوەی مە‌بە‌ست لە بە‌پە‌راوێزبوون و بە‌ پە‌راوێزمانە‌وە‌ی كورد، نە‌بوونی كورد بە‌ ڕۆڵگێڕ لە‌ ناوە‌ند ھاوشانی ڕەگە‌زكانی دیكە‌. هەرچی باسی یە‌كە‌می توێژینەوەكەيە دووخاڵ لە‌خۆدە‌گرێت، خاڵی یە‌كە‌م لە سە‌ر كاریگە‌رییە‌كانی لایە‌نی كۆمە‌ڵایە‌تی دەدوێت. خاڵی دووە‌م، باس لە كاریگە‌ریی لایە‌نی ئابووری بە‌پە‌راوێزبوونی كورد دەکات، لە‌ باسی دووە‌مدا ئاماژە بە كاریگە‌ریی لایە‌نی سیاسی و سە‌ربازیی دەدات، وەک دەرهاویشتەیەکی بە‌پە‌راوێزبوونی كورد، ھە‌رچی باسی سێیە‌مە‌ باس لە كاریگە‌رییە‌كان لە‌ سە‌رلایەنی جوگرافی و دیمۆگرافی دە‌كات، لە بەرئەنجامی ب پەراوێزبوونی کورد، تیشك دە‌خرێتە‌ سە‌ر لایەنی جوگرافی و كاریگە‌ریی لە‌سە‌ر گۆڕانكارییە‌ دیمۆگرافییە‌كان بە‌ھۆی بە‌پە‌راوێزبوونی كورد، لە ‌ھە‌مان كاتدا ئەم باسانە‌ چ کاریگەرییەکی لە‌ سە‌ر ھزری ئاوە‌دانی ھە‌یە‌ لە‌ پە‌لكێشكردنی كۆمە‌ڵگە بۆ بە‌ناوە‌ندبوون و بە‌پە‌راوێزبوون.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

عاڵی سامان عوسمان, and عەبدوڵڵا‌ كامەران عەزیز, trans. 2024. “کاریگەرییەکانی بە‌پە‌راوێزبوونی كورد لە‌ سە‌دە‌كانی (٤-٥ك ١٠-١١ز) لێکۆڵینەوەیەک لە‌ژێر ڕۆشنای تیۆری ئیبن خەلدوون”. گۆڤاری توێژەر 6 (2): 111-60. https://doi.org/10.31918/twejer.2362.03.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.