Original Articles

بارودۆخی سیاسی و شارستانیی وڵاتی کیڕڕوڕی لە تۆمارە کارگێڕی و ئابوورییەکانی سەردەمی ئاشوریی نوێدا (٩١١-٦١٢پ.ز.)

  • شیلان علی محمد بەشی مێژوو، فاکەلتی ئاداب، زانکۆی سۆران Author
  • دلشاد عزیز مارف بەشی شوێنەوار، کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2362.06

چکیده

وڵاتی کیڕڕوڕی کە بە شێوەیەکی گشتی بە دەشتی هەریر و ناوچەکانی دەوروبەری دادەندرێت، لە نووسینە شاهانەییەکاندا هەر لە سەردەمی ئاشوریی ناوەڕاستەوە ناوی تۆمارکراوە، و لە چەندین لەشکرکێشیی پاشایانی ئاشوریی نوێشدا ناوی تۆمارکراوە، و ژمارەیەک توێژینەوەش کەم تا زۆر باسی هەڵکەوتەی جوگرافیی ئەم ناوچەیە و ناوهێنانی کیڕڕوڕی لەو نووسینە شاهانەییانەدا خستووەتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.

جێی ئاماژەیە تا ئێستا توێژینەوەیەکی ورد و تایبەت دەربارەی وڵاتی کیڕڕوڕی لە دەقە کارگێڕی و ئابوورییەکانی سەردەمی ئاشوریدا نەنووسراوە، لەگەڵ ئەوەی چەندین ئاماژەی ورد و گرنگی تایبەت بە لایەنی شارستانی و کارگێڕیی کیڕڕوڕی لە تۆمارە کارگێڕییەکاندا ئاماژەی پێدراوە.

لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدەدەین کە تەواوی ئەو تۆمارە کارگێڕییە ئاشورییانە بخەینە بەرباس و لێکۆڵینەوە کە ئاماژە بە کیڕڕوڕی دەکەن لە ڕووی کارگێڕی و شارستانییەوە. جۆری تۆمارەکان بەپێی ناوەڕۆکەکانیان دابەشدەکەین، و هەوڵدەدەین شیکردنەوە و لێکدانەوە بۆ ناوەڕۆکی ئەو تۆمارانە بکەین لەگەڵ تۆمارە شاهانەییەکاندا بەراوردیان بکەین، تا لایەنی شارستانی و کارگێڕی و مێژوویی وڵاتی کیڕڕوڕی زیاتر ڕوونبکەینەوە.

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

محمد شیلان علی, و مارف دلشاد عزیز, مترجمین. 2024. “بارودۆخی سیاسی و شارستانیی وڵاتی کیڕڕوڕی لە تۆمارە کارگێڕی و ئابوورییەکانی سەردەمی ئاشوریی نوێدا (٩١١-٦١٢پ.ز.)”. Twejer Journal 6 (2): 243-66. https://doi.org/10.31918/twejer.2362.06.

مقالات بیشتر خوانده شده از همین نویسنده

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.