Original Articles

زیرەکیی هەڵچوونی و پەیوەندی بە خۆشگوزەرانیی دەروونی لای فەرمانبەرانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

  • ڕێزان محمد عثمان بەشی دەرونزانی، فاکەلتی ئاداب، زانکۆی سۆران Author
  • روناک حمید عثمان بەشی دەرونزانی، فاکەلتی ئاداب، زانکۆی سۆران Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2362.15

چکیده

ئامانج لەم توێژینەوەیە بریتییە لە زانینی سروشتی پەیوەندیی نێوان زیرەکیی هەڵچوونی و خۆشگوزەرانیی دەروونی، هەروەها زانینی ئاستی زیرەکیی هەڵچوونی و بوارەکانی، دواتر زانینی ئاستی خۆشگوزەرانیی دەروونی و بوارەکانی لای نموونەی توێژینەوە، هەروەها دۆزینەوەی بەهای پێشبینیکراوی زیرەکیی هەڵچوونی بۆ هەبوونی خۆشگوزەرانیی دەروونی لەلایەک و دەستنیشانکردنی ئاستی زیرەکیی هەڵچوونی و خۆشگوزەرانیی دەروونی بەپێی جیاوازیی ڕەگەز (نیر، می) لەلایەکی ترەوە، لەم توێژینەوەیەدا توێژەر ڕێبازی وەسفی-چەندایەتی گرتەبەر، پرسیارنامەی وەک ئامرازی کۆکردنەوەی داتا بەکارهێنا، نموونەکە پێکهاتبوو لە (٤٠٠) فەرمانبەر، بە شێوەی (٢٠٢) نێر و (١٩٨) مێ، کە تەمەنیان لەنێوان (٢٣ – ٥٤) ساڵیدا بوو، لای فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومییەکانی ناوەندی قەزای سۆران، بە بەکارهێنانی پێوەری زیرەکیی هەڵچوونی کە لەلایەن توێژەران ئامادەکراوە، هەروەها بۆ پێوانەکردنی خۆشگوزەرانیی دەروونی پشتبەستراوە بە پێوەری ریف (Ryff, 1989)، بۆ گەیشتن بە ئەنجامەکان سوودوەرگیراوە لە بەرنامەی هەگبەی ئاماری بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکانی ناسراو بە (SPSS). ئەنجامەکان دەریانخست کە پەیوەندییەکی ئەرێنی بەڵگەداری ئاماری لەنێوان زیرەکیی هەڵچوونی و خۆشگوزەرانیی دەروونی هەیە، هەروەها نموونەی توێژینەوەکە خاوەن ئاستێکی بەرزی زیرەکیی هەڵچوونین، بەڵام ئاستێکی نزمی خۆشگوزەرانیی دەروونییان هەبوو، لە هەمان کاتدا زیرەکیی هەڵچوونی بەهای پێشبینیکراوی بەڵگەداری ئاماری هەبوو بۆ خۆشگوزەرانیی  دەروونی بەڵام، بە ڕێژەیەکی کەم، لەکاتێکدا هیچ  جیاوازییەکی بەڵگەداری ئاماری نەبوو لە نمرەی زیرەکیی هەڵچوونی بەپێی جیاوازیی ڕەگەز، بەڵام جیاوازیی بەڵگەداری ئاماری هەبوو لە نمرەی خۆشگوزەرانیی دەروونی بەپێی جیاوازیی ڕەگەز لە بەرژەوەندیی ڕەگەزی مێ، لە کۆتاییشدا توێژەران بەپێی دەرەنجامەکانی توێژینەوە، چەند ڕاسپاردە و پێشنیازێکیان خستەڕوو.

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

عثمان ڕێزان محمد, و عثمان روناک حمید ], مترجمین. 2024. “زیرەکیی هەڵچوونی و پەیوەندی بە خۆشگوزەرانیی دەروونی لای فەرمانبەرانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”. Twejer Journal 6 (2): 585-654. https://doi.org/10.31918/twejer.2362.15.

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.