Original Articles

ئاسایشی دەروونی و پەیوەندی بە دڵەڕاوکێی داهاتوو و ئاراستە بەرانبەر بە کۆچکردن لای قوتابییانی زانکۆ

  • بڵاو کرایەوە 2024-04-01
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 2 (2023): بەرگی ٦ - ژمارە ٢
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2362.17

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2362.17

پوختە

ئامانجی سەرەکی لەم توێژینەوەیه‌دا زانینی ئاستی هەریەک لە گۆڕاوەکانی ئاسایشی دەروونی، دڵەڕاوکێی داهاتوو و ئاراستە بەرانبەر بە کۆچکردن لای قوتابییانی زانکۆی سۆران، هەروەها زانینی پەیوەندی لە نێوان ئەم سێ گۆڕاوەدا. کۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە قوتابییانی زانکۆی سۆران و نموونەی توێژینەوە لە (532) قوتابی پێکدێت. لەم توێژینەوەیەدا بۆ کۆکردنەوەی داتاکان پشت بە میتۆدی وەسفی و چەندێتی بەستراوە و داتاکان لە ڕێگەی بەرنامەی (SPSS) دەرهێندراون و شیکراونەتەوە. ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە ئەوەیان دەرخستووە کە ئاسایشی دەروونی لای نموونەی توێژینەوە نزمە، هەروەها نموونەی توێژینەوە بە ئاستێکی نزم هەست بە دڵەڕاوکێی داهاتوو دەکەن. لەبەرانبەردا ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە ئەوە پیشاندەدات کە نموونەی توێژینەوەکە ئاراستەیان بەرانبەر بە کۆچکردن بەڵگەداری ئامارییە و نموونەی توێژینەوەکە بە شێوەیەکی نزم ئاراستەیان بەرانبەر بە کۆچکردن هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامەکان ئەوە دەردەخەن کە پەیوەندی لە نێوان گۆڕاوه‌کانی ئاسایشی دەروونی و دڵەڕاوکێی داهاتوو و ئاراستە بەرانبەر بە کۆچکردن بەڵگەداری ئامارییە. لە کۆتاییدا توێژەر بە پشتبەستن بەو ئەنجامانەی کە توێژینەوەکە پێی گەیشتووە چەند ڕاسپاردە و پێشنیازێکی بۆ لایەنی پەیوەندیدار خستۆتەڕوو.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

رضا آراز حکيم, and انور سعدالدين حسن, trans. 2024. “ئاسایشی دەروونی و پەیوەندی بە دڵەڕاوکێی داهاتوو و ئاراستە بەرانبەر بە کۆچکردن لای قوتابییانی زانکۆ”. گۆڤاری توێژەر 6 (2): 713-71. https://doi.org/10.31918/twejer.2362.17.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.