التراكيب البلاغية في غزليات تميم البرغوثي
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2362.35پوختە
ئەم توێژینەوەیە کەناو نراوە بە( شێوازی هۆنراوەی لایەنی ڕەوانبێژی لە هۆنراوە دڵداریەکانی تمیم البرغوثي، لێکۆڵینەوەیەکی ڕەوانبێژیە)
لایەنی پێکهێنانی بنیاتی ڕسته لە خۆ دەگرێت لە هۆنراوە ڕۆمانسیەکانی تمیم البرغوثي، کە لێکۆڵینەوەیەکی ڕەوانبێژی و شێوەییە، کە ئامانج تیایدا زانینی توانای شاعیرە لە ڕووی زمانەوانی و شێوە و ئەدەبەوە، ئەم ناونیشانەمان هەڵبژارد لەپێناو زانینی نهێنیەکانی دونیای خۆشەویستی و پەنهانیەکانی لەلای ئەم شاعیرە کە بەناوبانگە بە عەشق و خۆشەویستی چونکە، هەروەکو چۆن دەردەکەوێ لە زمانە هۆنراوەییەکەی لە ناو هۆنراوە دڵداریەکانی.
لەم توێژینیەوەیەدا دێڕە شیعریە دڵداریەکانی تميم البرغوثي وەردەگرین لە لایەنی مەبەستە ڕەوانبێژیەکان و واتایی و شێوازییەوە، توێژەر لەم لێکۆڵینەوەدا پڕۆگرامی شیکردنەوەی وەسفی پەیڕەو دەکا، بەڵکو لەو ڕێگایەوە بتوانێ هەندێ لە دیوە شارەواکان و ڕەمزەکان و نوسراوە داهێنانیەکان ئاشکرا بکا لە لای ئەم شاعیرە.
هەڵساین بە دابەشکردنی ئەم توێژینەوەیە لەسەر پێنج بەش، بەشی یەکەم تایبەتە بە ڕستەی هەواڵی و درووستکاری، بەشی دووەم باسی پێشکەوتن و دواکەوتن دەکا، بەشی سێیەم پچراندن و پێک گەیاندن لە خۆدەگرێت، بەشی چوارەم دەربای لادان و باسکردن دەدوێ، بەشی پێنجەم و کۆتایی دەربارەی كورتبڕی و درێژدادڕی دەدوێ، وە لەکۆتایی دا سەرئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە و لیستی سەرچاوەکان تۆمارکراون.