Original Articles

پەیوەندیی نێوان زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان و بەکارهێنانی ئاو لە قەزای شەقڵاوە

  • میدیا اسعد خورشید بەشی جوگرافیا، فاکەلتی ئاداب، زانکۆی سۆران Author
  • ئازاد عثمان رسول بەشی جوگرافیا، فاکەلتی ئاداب، زانکۆی سۆران Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2362.26

چکیده

لە ئێستادا بەکارهێنان و زیادبوونی پێداویستیی ئاو یەکێکە لە بابەتە گرنگ و هەستیارەکان و لەسەر ئاستی جیهان بایەخێکی زۆری پێدەدرێت، بە تایبەتیش بەهۆی زیادبوونی دانیشتوان و زیادبوونی داواکاری لە سەری. ئامانج لەم توێژینەوەیە بریتییە لە دەستنیشانکردنی زیادبوونی پێداویستیی ئاو لە قەزای شەقڵاوە لە ڕێگەی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی قەزاکە بە شارنشین و گوندنشینەوە لە ماوەی (١٢) ساڵدا لە نێوان ساڵانی (٢٠٠٩-٢٠٢٠)، و کۆی پێداویستیی ئاوی تاک لە ڕۆژێکدا لە هەمان ماوەدا. میتۆدی بەکارهێنراو لەم توێژینەوەیەدا بریتییە لە میتۆدی بەراوردکاری (المقارنة)، و میتۆدی شیکاری (تحلیل)، و میتۆدی ئاماری هاوکۆلکەی پەیوەندیی پێرسۆن (Pearson Correlation Coefficient)، هەروەها داتای دانیشتوانی قەزاکەمان وەرگرتووە لە ماوەی (٢٠٠٩- ٢٠٢٠) لەگەڵ پێداویستیی ئاویان بەپێی پێوەری عێراقی کە پێوەرێکە وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە ساڵی (١٩٨٦) بۆ پارێزگاکانی عێراقی دایناوە. لە کۆتایی توێژینەوەکەدا گەشتین بەم دەرئەنجامانە؛ ژمارەی دانیشتوانی قەزاکەش لە ماوەی (١٢) ساڵدا (٤٠١٦٢) کەس زیادی کردووە، بەمەش خواست لەسەر ئاو و بەکارهێنانی زیاتر بووە بە بڕی (١٢٧٨٣٦٧٠ لیتر) لە ڕۆژێکدا. لە ڕووی سەرچاوەی ئاویشەوە بە پلەی یەکەم پشت بە ئاوی ژێرزەوی دەبەستێت، پەیوەندییەکی هاوڕێکی ئەرێنیی بایەخدار (R= 1 0.001>P) هەیە بە ئاراستەی ڕاستەوانەی موجەب لە نێوان زیادبوونی دانیشتوان و بەکارهێنارانی ئاو.

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

خورشید میدیا اسعد, و رسول ئازاد عثمان, مترجمین. 2024. “پەیوەندیی نێوان زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان و بەکارهێنانی ئاو لە قەزای شەقڵاوە”. Twejer Journal 6 (2): 1129-90. https://doi.org/10.31918/twejer.2362.26.

مقالات بیشتر خوانده شده از همین نویسنده

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.