Original Articles

پەیوەندیی نێوان زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان و بەکارهێنانی ئاو لە قەزای شەقڵاوە

  • بڵاو کرایەوە 2024-04-01
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 2 (2023): بەرگی ٦ - ژمارە ٢
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2362.26
  • میدیا اسعد خورشید بەشی جوگرافیا، فاکەلتی ئاداب، زانکۆی سۆران Author
  • ئازاد عثمان رسول بەشی جوگرافیا، فاکەلتی ئاداب، زانکۆی سۆران Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2362.26

پوختە

لە ئێستادا بەکارهێنان و زیادبوونی پێداویستیی ئاو یەکێکە لە بابەتە گرنگ و هەستیارەکان و لەسەر ئاستی جیهان بایەخێکی زۆری پێدەدرێت، بە تایبەتیش بەهۆی زیادبوونی دانیشتوان و زیادبوونی داواکاری لە سەری. ئامانج لەم توێژینەوەیە بریتییە لە دەستنیشانکردنی زیادبوونی پێداویستیی ئاو لە قەزای شەقڵاوە لە ڕێگەی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی قەزاکە بە شارنشین و گوندنشینەوە لە ماوەی (١٢) ساڵدا لە نێوان ساڵانی (٢٠٠٩-٢٠٢٠)، و کۆی پێداویستیی ئاوی تاک لە ڕۆژێکدا لە هەمان ماوەدا. میتۆدی بەکارهێنراو لەم توێژینەوەیەدا بریتییە لە میتۆدی بەراوردکاری (المقارنة)، و میتۆدی شیکاری (تحلیل)، و میتۆدی ئاماری هاوکۆلکەی پەیوەندیی پێرسۆن (Pearson Correlation Coefficient)، هەروەها داتای دانیشتوانی قەزاکەمان وەرگرتووە لە ماوەی (٢٠٠٩- ٢٠٢٠) لەگەڵ پێداویستیی ئاویان بەپێی پێوەری عێراقی کە پێوەرێکە وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە ساڵی (١٩٨٦) بۆ پارێزگاکانی عێراقی دایناوە. لە کۆتایی توێژینەوەکەدا گەشتین بەم دەرئەنجامانە؛ ژمارەی دانیشتوانی قەزاکەش لە ماوەی (١٢) ساڵدا (٤٠١٦٢) کەس زیادی کردووە، بەمەش خواست لەسەر ئاو و بەکارهێنانی زیاتر بووە بە بڕی (١٢٧٨٣٦٧٠ لیتر) لە ڕۆژێکدا. لە ڕووی سەرچاوەی ئاویشەوە بە پلەی یەکەم پشت بە ئاوی ژێرزەوی دەبەستێت، پەیوەندییەکی هاوڕێکی ئەرێنیی بایەخدار (R= 1 0.001>P) هەیە بە ئاراستەی ڕاستەوانەی موجەب لە نێوان زیادبوونی دانیشتوان و بەکارهێنارانی ئاو.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

خورشید میدیا اسعد, and رسول ئازاد عثمان, trans. 2024. “پەیوەندیی نێوان زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان و بەکارهێنانی ئاو لە قەزای شەقڵاوە”. گۆڤاری توێژەر 6 (2): 1129-90. https://doi.org/10.31918/twejer.2362.26.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.