Original Articles

ڕوانگەی فۆڕمە سەرەتاییەکانی (کارڵ گۆستاڤ یۆنگ) لە ئەفسانەی (نارینا گولبارین)دا

  • بڵاو کرایەوە 2024-12-23
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 3 (2024): Volume 7 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2473.05
  • هەڵمەت بایز رەسول بەشی کوردی، فاکەڵتیی ئاداب، ز. سۆران Author
  • ئیبراهیم ازاد دەرویش بەشی کوردی، فاکەڵتیی پەروەردە، ز. سۆران Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2473.05

کلیلە وشەکان:

یۆنگ، ئەفسانە، ڕەخنەی ئەفسانە، ئەفسانەناسی، فۆڕمە سەرەتاییەکان، نەستی گشتی

پوختە

ئەفسانە سەرچاوەی ڕەهەندى بوونایەتیى مروڤە، چونکە ئەفسانە پەیوەندی بە تەواوی کایەکانی ژیانی مرۆڤەوە هەیە. بە تایبەتی ئەفسانە لەنێو ئەدەبیاتدا ڕۆڵێکی گرنگ و بایەخداری هەیە. لەناو توێژینەوەى ئەدەبیدا ڕەخنەی ئەفسانە یەکێکە لە ڕەهەندە نوێیەکانى ڕەخنەی ئەدەبی. کاڕڵ گۆستاڤ یۆنگ بە دامەزرێنەری ڕەخنەی ئەفسانەیی دادەنرێت، چونکە ڕەخنەی ئەفسانە لەسەر بنەمای تێگەیشتنە چەمکە دەروونییەکانى ئەو بونیادنراوە، بە تایبەتی فۆڕمە سەرەتاییەکان پێکهاتە و ڕیشە و جەوهەری ڕەخنەیی ئەفسانەیین. ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی "ڕوانگەی فۆڕمە سەرەتاییەکانی (کارڵ گۆستاڤ یۆنگ) لە ئەفسانەی (نارینا گولبارین)دا " بریتییە لە پراکتیزەکردنی تیورێکی نوێى ڕەخنەی ئەدەبی لەسەر نموونەیەکى ئەفسانەى کوردى، لەژێر ڕۆشنایی چەمکە بنەڕەتییەکانى یۆنگ بۆ تێگەیشتنى ئەفسانە بەپێى بنەماکانى ئەفسانە کراوتە ئامانج. بەپێى ئەنجامى بنەما سەرەکییەکانى فۆڕمە سەرەتاییەکان یان ڕەخنەى ئەفسانەیی لەنێو دەقە کوردییەکانیشدا بە تایبەتى لە ئەفسانەدا بەرجەستەبووە، چونکە ئەم فۆڕمانە پێکهاتەی ڕیشەی بونیادی نەستی گشتین، نەستی گشتی میراتێکی هاوبەشی مرۆڤایەتییە.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

رەسول هەڵمەت بایز, and دەرویش ئیبراهیم ازاد, trans. 2024. “ڕوانگەی فۆڕمە سەرەتاییەکانی (کارڵ گۆستاڤ یۆنگ) لە ئەفسانەی (نارینا گولبارین)دا”. گۆڤاری توێژەر 7 (3): 155-75. https://doi.org/10.31918/twejer.2473.05.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 58

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.