Original Articles

دیجیتاڵ مارکێتینگ و ڕۆڵی لە بەرزکردنەوەی ناوبانگی ڕێکخستن: لێکۆڵینەوەیەکی شیکاری لەسەر کەرتی هۆتێل لە هەولێر

  • بڵاو کرایەوە 2024-12-23
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 3 (2024): Volume 7 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2473.58

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2473.58

کلیلە وشەکان:

دیجیتاڵ مارکێتینگ ، ناوبانگی رێکخراو، کەرتی هۆتێل ، شاری هەولێر

پوختە

ئەم توێژینەوەیە لە کاریگەری و پەیوەندیی دیجیتاڵ مارکێتینگ و ڕەهەندەکانی لەسەر ناوبانگی ڕێکخراوە دەکۆڵێتەوە، کە توێژینەوەیەکی شیکارییە لەسەر کەرتی هۆتێل لە شاری هەولێر.

داتاکان لە ڕێگەی شێوازی چەندایەتی پرسیارنامە کۆکراونەتەوە. 170 بەڕێوەبەری بەژداربوو لە توێژینەوەکەدا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی لەنێو هۆتێلەکاندا هەڵبژێردران و داوایان لێکرا پرسیارنامەیەک پڕبکەنەوە.شێوازێکی ئاماری وەسفی بۆ شیکردنەوەی داتاکان بەکارهێنرا. بۆ شیکردنەوەی داتاکان بەرنامەی (SPSS V26) بەکارهێنرا.بۆ دۆزینەوەی پەیوەندی نێوان گۆڕاوەکان ئامرازی ئاماری (Pearson correlation coefficient) به کارهێنرا ئامرازی ئاماری (Ordered Probit Model) بە کارهێنرا بۆ خستنەڕووی کاریگەرییەکانی دیجیتاڵ مارکێتینگ و ڕەهەندەکانی لەسەر ناوبانگی رێکخراو.

بەگوێرەی ئەنجامەکان، پەیوەندییەکی ئاماری بەرچاو هەیە لەنێوان دیجیتاڵ مارکێتینگ و ڕەهەندەکانی کە بریتین لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، وێبسایت، بەبازاڕکردنی بزوێنەری گەڕان، باشکردنی بزوێنەری گەڕان، ڕیکلامی پارەدان بۆ هەر کلیکێک، بەبازاڕکردن به SMS، بەبازاڕکردن بە ئیمەیڵ، بەبازاڕکردنی ڤیدیۆیی، بەبازاڕکردنی ناوەڕۆک لەگەڵ ناوبانگی ڕێکخراودا لە ئاستی ئاماری (0.05).هەروەها دیجیتاڵ مارکێتینگ و ڕەهەندەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، وێبسایتەکان، بەبازاڕکردنی بزوێنەری گەڕان، باشکردنی بزوێنەری گەڕان، ڕیکلامی پارەدان بۆ هەر کلیکێک، بەبازاڕکردن به (SMS)، بەبازاڕکردن بە ئیمەیل، بەبازاڕکردن بە ڤیدیۆ، و بەبازاڕکردنی ناوەڕۆک- کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر ناوبانگی ڕێکخراوەکە هەیە.لەگەڵ ئەوەشدا، دەرکەوت کە ڕیکلامی پارەدان بۆ هەر کلیکێک کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ناوبانگی رێکخراوەکە نییە.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

Samad, Raadan Shekh Dawood, and Rizgar Saed Hussein, trans. 2024. “دیجیتاڵ مارکێتینگ و ڕۆڵی لە بەرزکردنەوەی ناوبانگی ڕێکخستن: لێکۆڵینەوەیەکی شیکاری لەسەر کەرتی هۆتێل لە هەولێر”. گۆڤاری توێژەر 7 (3): 1622-42. https://doi.org/10.31918/twejer.2473.58.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 58

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.