Original Articles

شێوازەکانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجەدانی زیندانیانی سیاسیی کورد لە زیندانەکانی عێراق (١٩٧٩-١٩٩١)

  • سامان فارس عوڵا Soran University image/svg+xml Author
  • ئامانج ئەحمەد مصطفی History Department, Faculty of Arts, Soran University Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2362.04

چکیده

ئەم توێژینەوەیە تەرخانکراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتیی دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی زیندانیانی سیاسیی کورد لە زیندانییەکانی عێراق لە ماوەی ساڵانی (١٩٧٩-١٩٩١) کە سەردەمی تاکڕەویی دەسەڵاتی سەدام حوسێن دەگرێتەوە. بەعسییەکان چەندین شێوازیان بەکارهێنا بۆ پارێزگاریکردن لە دەسەڵات و پێگەیان، هەمیشە کاریاندەکرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کۆمەڵگە، ئیتر زیندانیان وەک بڵاوکردنەوەی ترسێک بۆ نەیارەکانیان بەکارهێنا. هەڵبەتە بەهۆی بەهێزبوونی بزووتنەوەی چەکداریی ڕزگاریخوازیی باشووری کوردستان و کپکردنی دەنگی بەرهەڵستکار لەلایەن بەعس، ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانانی سیاسیی کورد دەستگیرکران، ئەشکەنجەیەکی زۆر دران، ئەم ئەشکەنجەدانەش خۆی دەبینییەوە لە کۆمەڵێک شێوازی جۆراوجۆر، وەک: ئەشکەنجەدانی جەستەیی و دەروونی بۆ ئەوەی زیندانییەکان ناچار بە درکاندنی زانیاری بکەن. ئەمەش لەوە سەرچاوەی گرتبوو حیزبی بەعس ڕێگای بە دەرکەوتنی هیچ حیزب و هزرێک نەدەدا کە لەگەڵ بەرنامەکانی دژبەیەک بێت. ئەم بیرکردنەوەیەی بەعس بوو بە هەوێنی دژایەتیکردنی لە لایەن حیزب و کۆمەڵە سیاسییەکان، بۆ ئەوەی بەرگری لە ماونەوەی شوناسی نەتەوەیی و دیموکراسی بکەن، دەرەنجام بەهۆی پێکدادانی هزری و چەکداری هەزاران چالاکوانی سیاسی خزێندرانە زیندانەکان و ڕەفتاری زۆر نامرۆڤانەیان بەرانبەر بەکارهێنان بۆ ئەوەی ناچاریان بکەن واز لە کاری سیاسی بهێنن و زانیاری لەسەر هاوڕێ و هاوبیرەکانییان بدرکێنن.

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

عوڵا سامان فارس, و مصطفی ئامانج ئەحمەد, مترجمین. 2024. “شێوازەکانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجەدانی زیندانیانی سیاسیی کورد لە زیندانەکانی عێراق (١٩٧٩-١٩٩١)”. Twejer Journal 6 (2): 161-210. https://doi.org/10.31918/twejer.2362.04.

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.