Original Articles

سروشتی ململانێی ئاینی نێوان موسڵمانان لێكۆڵینەوەیەكی شیكاری-بەراوردكارییە لە نێوان بەغدا و ئەندەلوس لە ماوەی سەدەی (5-6كۆچی/ 11-12زاینی)

  • حكیم احمد مام بكر Salahaddin University-Erbil image/svg+xml Author
  • سەنگەر عبداللە رسول University of Raparin image/svg+xml Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2361.01

چکیده

ئەم توێژینەوەیە سەرنج دەخاتە سەر ئەو ململانێ ئاینییانەی كە لە نێوخۆی موسڵمانان سەریهەڵداوە لە هەردوو ناوچەی جوگرافیی بەغداد و ئەندەلوس. گەڕانەوە بۆ بنچینەی ناكۆكییەكان و هۆكار و دەرەنجامی ئەو بەریەككەوتنانە دەخاتەڕوو. بەواتایەكی تر خستنەبەرچاوی ململانێی هەرسێ ڕەوتی هزری موسڵمانان لەگەڵ یەكتر و لە ناوخۆدا كە پێكدێن لە ڕەوتی عەقڵانی، نەقڵانی و عیرفانی. بۆ نموونە ڕەوتی نەقڵانی لەگەڵ عەقڵانی لەسەر چەندین پرس و بابەتی بنچینەیی و لقەكانی ئاینی لەگەڵ یەك ناكۆكبوون، هەروەكو چۆن نەقڵانییەكان لەگەڵ عیرفانی بەرانبەر یەك وەستاون. بێگومان ئەو بەریەككەوتنانەی نێوان ئەم لایەنانە كاریگەریی زۆری هەبوو لەسەر ژیان و شارستانیەتی موسڵمانان. لە ئاستە كۆمەڵایەتییەكەیدا بەریەككەوتنی خوێناوی لە نێوان ڕەوت و مەزهەبە جۆراوجۆرەكان لێكەوتەوە، بە تایبەت لە نێوان سوننە و شیعە، سوننە و سوننە.  ڕەوت و مەزهەبەكان ڕێگای هەمەجۆریان بەكارهێناوە بۆ لاوازكردن و سڕینەوەی بەرانبەرەكانیان. بۆیە هەندێجار بە تەكفیركردنی یەكتر و سووتاندنی كتێبەكان، ململانێكانیان تۆختر كردووەتەوە. لە ئاستە هزرییەكەشیدا لەدوو لایەنەوە كاریگەریی بەجێهێشتووە. یەكەمیان، كاریگەرییەكی ئەرێنی، بەهۆی ئەو ململانێیانە دەیان و سەدان كتێب وەكو وەڵام و وەڵامكاری بەرانبەر یەكتر نووسراون. دووەم، كاریگەریی نەرێنی لەسەر لایەنی شارستانیی موسڵمانان بەجێهێشت، بە جۆرێك بەهۆی خەریكبوون بە شتی لاوەكی و ململانێی نێوخۆیی، نەپڕژاونەتە سەر برەودان بە پایەكانی دەوڵەت و شارستانیەت، هەر بەهۆیەشەوە هێواش هێواش بنچینەكانی ئەو شارستانیەتە بەرەو كەوتن و سستبوون چوون.

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

مام بكر حكیم احمد, و رسول سەنگەر عبداللە, مترجمین. 2023. “سروشتی ململانێی ئاینی نێوان موسڵمانان لێكۆڵینەوەیەكی شیكاری-بەراوردكارییە لە نێوان بەغدا و ئەندەلوس لە ماوەی سەدەی (5-6كۆچی 11-12زاینی)”. Twejer Journal 6 (1): 7-56. https://doi.org/10.31918/twejer.2361.01.

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.