حقيقة السب في الخطاب القرآني: دراسة موضوعية
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2362.33چکیده
ئەم توێژینەوەیە بەشێکە لە نامەی ماستەر، کە باس لە پرسی بوونی جوێن لە گوتاری قورئاندا دەکات بە خستنەڕوو و شیكرنەوە، گرنگی ئەم بابەتەش، جگە لەوەی پرسێکی قورئانییە و پەیوەندارە بە بابەتی تەفسیر لە هەمان كاتدا پرسێکی فیکری و عەقیدەییە، کە گرنگییەکی زیاتر بە بابەتەكە دەبەخشێ، بە تایبەت لە سەردەمی زۆر بوونی ڕەخنەگرتن لە گوتاری قورئان، هەروەها بوونی ژمارەیەک ئایەتی قورئان کە بەڕواڵەت واتای بونی جوێن دەدەن لە گوتاری قوڕئان، ئەمەش بۆتە هۆكارێك بۆ بونی ڕاجیایی لە بارەی بوون و نەبوونی جوێن لە نێوان ڕاڤەكارانی قوڕئان و قوتابخانە فیكری عەقیدەییاكان، وە لە كوتاییشدا ڕای بەهێز لای (توێژەر) ئەوەیە كە گوتاری قوڕئان دوورە لە بونی جوێن تیایدا، چونكە بە هیچ شێوەیەك نە لە قوڕئان و نە لە سوننەدا وشەی جوێن پاڵنەدراوەتە لای خودای گەورە.