Original Articles

پێکهاتەی هونەری چەمکگەرا و کاریگەرییەکانی لەسەر خوێندنەوە و ئەزموونکردنیدا (ئینستەڵەیشن وەک نموونە)

  • بڵاو کرایەوە 2024-04-01
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 2 (2023): بەرگی ٦ - ژمارە ٢
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2362.21
  • مریوان جبار امین Salahaddin University-Erbil image/svg+xml Author
  • سەنگەر قادر شێخ محمد کۆلێژی زمان، زانکۆی سەلاحەدین Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2362.21

پوختە

هونەری چەمکگەرا لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی بیستەم وەک درێژەیەک لە ڕەوگەی مێژووی هونەری شێوەکارییدا خۆی بەدیاردەخات، مێژوویەک کە لە ڕووی تیۆر و کردارەوە گەلێک گۆڕانکاری ڕیشەیی بەخۆوە دیوە و هەموو ئەم گۆڕانکارییانەش دەرەنجامی هونەری چەمکیی لێدەکەوێتەوە، بۆیە بەرخوردمان لەگەڵ ئەم هونەرەدا دەبێت وەک واقعێکی مێژوویی هونەر وەرگرین و مامەڵەی لەگەڵدا بکەین. هونەری چەمکگەرا هەروەک لە ناوەکەیدا دیارە فاکتەری چەمک و هزر لە بنەما سەرەکییەکانیەتی کە ئەم فاکتەرە خۆی وادەکات ئەم هونەرە لە پێکهاتەی خۆیدا کۆی بنەما و فاکتەرە پێکهێنەرەکانی وەک بەرهەمێکی هونەری دووچاری هەڵوەشانەوە و دووبارە بونیادنانەوە بکات. ئاشکرایە، هەر شێوازێک لە هونەر هەڵگری پێکهاتە و ڕێکخستنی تایبەت بە خۆیەتی بۆ بەرجەستەبوون و خستنەڕوو، هەروەها تێگەیشتن و سەرنجدانە ئەم پێکهاتەیەش لە پڕۆسەی خوێندن و ئەزموونکردنی کارە هونەرییەکەدا کاریگەرییەکی بەرچاو دەگێڕێت، بۆیە هونەری چەمکگەراش وەک هونەرێکی سەربەخۆ و جیا لە هونەری کلاسیکی و مۆدێرن، خاوەن پێکهاتە و بنەمای کارکردنی خۆیەتی کە لە خوێندنەوە و ئەزموونکردنیدا وا دەخوازێت لەسەر هەمان بنەما سەرنجبدرێت.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

امین مریوان جبار, and شێخ محمد سەنگەر قادر, trans. 2024. “پێکهاتەی هونەری چەمکگەرا و کاریگەرییەکانی لەسەر خوێندنەوە و ئەزموونکردنیدا (ئینستەڵەیشن وەک نموونە)”. گۆڤاری توێژەر 6 (2): 901-46. https://doi.org/10.31918/twejer.2362.21.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.