Original Articles

كاریگەریی بەکارهێنانی ستراتیجی نەخشەكانی بیركردنەوە لەسەر دەستكەوتی فێرخوازان لە بابەتی ڕێگاكانی وانەوتنەوە لە فاکەڵتیی پەروەردە- زانکۆی کۆیە

  • جبار احمد عبدالرحمن زانکۆی کۆیە، کلینیکەڵ سایکۆلۆجی Author
  • هاوژین نریمان احمد زانکۆی کۆیە، پەروەردە و دەرونزانی Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2362.18

چکیده

ئامانجی توێژەران لەم توێژینەوەیە بریتی بوو لە زانینی كاریگەریی ستراتیجی نەخشەكانی بیركردنەوە لەسەر دەسكەوتی خوێندن لە بابەتی ڕێگەكانی وانەوتنەوە لای فێرخوازانی فاكەڵتیی پەروەردە. توێژەران لەم توێژینەوەیەدا ڕێبازی توێژینەوەی نیمچە  ئەزموونییان بەکارهێنا، نموونەی توێژینەوەکە پێکهاتبوو لە (٣٠) خوێندکار لە هەردوو ڕەگەز (نێر، مێ) کە بە شێوەی مەبەستدار لە قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردە و دەرونزانی هەڵبژێردران. لەم توێژینەوەیەدا ئەم ئامرازە ئامارییانە بەکارهاتن: کای دووجا (کا٢)، هاوکۆلکەی ئەلفا کرۆنباخ، تاقیکردنەوەی تی، هاوکۆلکەی پەیوەندیی پێرسۆن، هاوکۆلکەی گرانی، هاوکۆلکەی جیاکاری، هاوکۆلکەی کارایی بژاردە هەڵەکان. ئەنجامەکان دەریانخست  وتنەوەی بابەتی ڕێگاکانی وانەوتنەوە بە بەکارهێنانی ستراتیجی نەخشەکانی بیرکردنەوە کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر بەرزکردنەوەی دەستکەوتی خوێندنی فێرخوازان لە بابەتی ڕێگاکانی وانەوتنەوەدا.

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

عبدالرحمن جبار احمد, و احمد هاوژین نریمان, مترجمین. 2024. “كاریگەریی بەکارهێنانی ستراتیجی نەخشەكانی بیركردنەوە لەسەر دەستكەوتی فێرخوازان لە بابەتی ڕێگاكانی وانەوتنەوە لە فاکەڵتیی پەروەردە- زانکۆی کۆیە”. Twejer Journal 6 (2): 771-818. https://doi.org/10.31918/twejer.2362.18.

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.