Original Articles

نەرمونیانیی دەروونی و پەیوەندی بە بەختەوەری لای مامۆستایانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

  • ڕوناک حميد عثمان بەشی دەرونزانی، فاکەلتی ئاداب، زانکۆی سۆران Author
  • ڕێڤینگ مسعود سليم بەشی دەرونزانی، فاکەلتی ئاداب، زانکۆی سۆران Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2362.19

چکیده

ئامانجی سەرەکیی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە زانینی ئاستی نەرمونیانیی دەروونی و بەختەوەری لای مامۆستایانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەروەها زانینی ئاستی پەیوەندی لە نێوان نەرمونیانیی دەروونی و بەختەوەری لە لای نموونەی توێژینەوە. کۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە مامۆستایانی قوتابخانە حکومییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و نموونەی توێژینەوەکەش بریتییە لە (458) مامۆستای سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران. لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی وەسفی-چەندێتی بەکارهاتووە و داتا و زانیارییەکان لە ڕێگەی پێوەری (Connor-Davidson Resilience Scale) بۆ نەرمونیانی و پێوەری (Oxford Happiness Questionnaire) بۆ بەختەوەری وەرگیراون. شیکاری داتاکان لە ڕێگەی بەرنامەی ئاماریی (SPSS)ەوە ئەنجامدراوە، دوای شیکردنەوەی ئەنجامەکان دەرکەوت ئاستی نەرمونیانیی دەروونی و بەختەوەری لە لای نموونەی توێژینەوەکە بەرزە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخستووە کە پەیوەندییەکی ئەرێنیی بەهیز لە نێوان نەرمونیانیی دەروونی و ئاستی بەختەوەریی مامۆستایاندا هەیە.

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

عثمان ڕوناک حميد, و سليم ڕێڤینگ مسعود, مترجمین. 2024. “نەرمونیانیی دەروونی و پەیوەندی بە بەختەوەری لای مامۆستایانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”. Twejer Journal 6 (2): 819-64. https://doi.org/10.31918/twejer.2362.19.

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.