Criticism in art as a main principle of original text from the perspective of critical aesthetic theory: The text of Sherko Bekas's "Bracelet Book" as an example
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2574.31کلیلە وشەکان:
تیۆری جوانیناسیی ڕەخنەیی، قوتابخانەی فرانکفۆرت، ڕەخنە لە هونەردا، شێرکۆ بێکەس.پوختە
تیۆری جوانیناسیی ڕەخنەییی قوتابخانەی فراکفۆرت لەخۆگری کۆمەڵێک چەمک و بنەمایە، لە سەرەکیترین ئەو چەمک و بنەمایانە بریتییە لە (ڕەخنە لە هونەردا)، ئەم بنەمایە لەخۆگری ڕوانگەی سەرەکی ئەم تیۆرەیە و واتاپێدەری زۆربەی چەمک و بنەماکانی ترە و یەکێکیشە لە بنەما و پێوەرە سەرەکییەکانی جیاکردنەوەی دەقی ڕەسەن لە دەقی ناڕەسەن لە ڕوانگەی ئەم تیۆرەوە. ئەم توێژینەوەیەش کە بە ناونیشانی (ڕەخنە لە هونەردا وەک بنەمایەکی سەرەکی دەقی ڕەسەن لە ڕوانگەی تیۆری جوانیناسیی ڕەخنەیی: دەقی "کتێبی ملوانکە"ی شێرکۆ بێکەس بە نموونە)یە، ئامانج لێی نیشاندانی ڕوانگە و تەوەرە سەرەکییە ڕەخنەییەکانی دەقەکە و دواجار دیاریکردنی ئاستی ڕەسەنێتی دەقەکە لە ڕوانگەی ئەم تیۆرەیە. بۆ ئەم مەبەستەش پێڕەوی لە ڕێبازی (وەسفی ـــ شیکاری) کراوە، تێیدا هەوڵدراوە لە ڕوانگەی بنەمای (ڕەخنە لە هونەردا)، کە ڕوانگەیەکی ڕەخنەگرانە بۆ هونەر بەرانبەر کۆمەڵگا لەبەرچاودەگرێت و دەیکاتە بنەمای جیاکردنەوەی دەقی ڕەسەن لە دەقی ناڕەسەن، سەرەکیترین ڕوانگە و تەوەرە ڕەخنەییەکانی دەقەکە دەستنیشانبکرێن و بخرێنەڕوو، دواجار ئەوە دەربخرێت، کە ئەم دەقە بناغەکەی لەسەر ڕەخنەگرتن لە دۆخی هەبووی کۆمەڵگا بنیاتنراوە و لە ڕوانگەی ئەم تیۆرەوە دەقێکی ڕەسەنە.