Original Articles

كاریگه‌ری پراكتیككردنی پێوه‌ری وردبینیی نێوده‌وڵه‌تی (620) سود وه‌رگرتن، له‌ كاری وردبینیكه‌ری شاره‌زا له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆییی چأودێری ژمێركاری و باشتركردنى كوالێتیی وردبینی، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكارییه‌ بۆ بۆچوونی ژماره‌یه‌ك، له‌ مامۆستایانی زانكۆ و چأودێران

  • بڵاو کرایەوە 2024-04-01
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 2 (2023): بەرگی ٦ - ژمارە ٢
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2362.44
  • بارزان حسن أحمد بەشی ژمێریاری، فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆی کۆیە Author
  • غازي عثمان محمود کۆلیژی کارگێری و ئابوری، زانکۆی سەلاحەدین Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2362.44

پوختە

ئامانجی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌‌ ده‌رخستنی كاریگه‌ری پراكتیككردنی پێوه‌ری وردبینیی نێوده‌وڵه‌تی (620) سود وه‌رگرتن، له‌ كاری وردبینیكه‌ری شاره‌زا له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆییی چأودێری ژمێركاری و باشتركردنى كوالێتیی وردبینی، هەروەها بۆ گەیشتن بە ئامانجی توێژینەوەکە و تاقیکردنەوەی گریمانەکه‌ی، داتاکان لە ئەدەبیات و توێژینەوە پەیوەندیدارەکانی پێشوودا کۆکرانەوە، کە لە ڕێگەیانەوە داتای لأوەکی بەدەست هێنران، کە چوارچێوەی تیۆری پێکهێنا بۆ توێژینەوەکە، وه له‌چوارچیوه‌ی كرداری تویژینه‌وه‌كه پرسیارنامەیەک داڕێژرا کە لەگەڵ بابەتی توێژینەوەکە و گریمانەکه‌ی بگونجێت، (120) پرسیارنامە دابەشکرا، به‌سه‌ر (50) چأودێری ژمێركاری، هه‌روه‌ها بەسەر (30) ژمێریارانی یاسایی و (40) مامۆستای زانكۆ. توێژینەوەکە پشتی بە شێوازی شیکاری داتاکان به‌ستووه‌، بە بەکارهێنانی بەرنامەی ئاماری (SPSS) و تاقیکردنەوەی گریمانەى توێژینه‌وه‌كه‌. به‌مشێوه‌یه‌ توێژینەوەکه‌مان گەیشت به‌ کۆمەڵێک ئەنجام، کە گرنگترینیان ئه‌مه‌یه‌: هەرکاتێک چأودێرانی ژمێركاری پابەند بن بە پراكتیككردنی پێوه‌ری وردبینیی نێودەوڵەتی (620)، ئەمەش دەبێتە هۆی باشترکردنی ئاستەکانی سەربەخۆییی چأودێری ژمێركاری و بەم شێوەیە باشترکردنی کوالێتی وردبینی، توێژينه‌وه‌كه‌ پێشنیاز ده‌كات: به کارکردن بۆ ئاراستەکردنی ‌ گرنگیدانی فەرمانگەکانی وردبینی و چأودێرانی ژمێركاری بە پێویستی پراكتیككردنی (IAS 620) و ئەنجامدانی توێژینەوە و توێژینەوەکانی پەیوەست بە پێوه‌ره‌ نێودەوڵەتییەکانی وردبینی بە هأوکاری لەگەڵ ئەکادیمییەکان، بە مەبەستی قوڵکردنەوەی پانتایی زانیاریی تیۆری و کارپێکرأو و هأوبەشکردنی لە نێوان هەردو لایەندا.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

أحمد بارزان حسن, and محمود غازي عثمان, trans. 2024. “كاریگه‌ری پراكتیككردنی پێوه‌ری وردبینیی نێوده‌وڵه‌تی (620) سود وه‌رگرتن، له‌ كاری وردبینیكه‌ری شاره‌زا له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆییی چأودێری ژمێركاری و باشتركردنى كوالێتیی وردبینی، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكارییه‌ بۆ بۆچوونی ژماره‌یه‌ك، له‌ مامۆستایانی زانكۆ و چأودێران”. گۆڤاری توێژەر 6 (2): 1879-1922. https://doi.org/10.31918/twejer.2362.44.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.