پێکهاتەی هونەری چەمکگەرا و کاریگەرییەکانی لەسەر خوێندنەوە و ئەزموونکردنیدا (ئینستەڵەیشن وەک نموونە)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2362.21پوختە
هونەری چەمکگەرا لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی بیستەم وەک درێژەیەک لە ڕەوگەی مێژووی هونەری شێوەکارییدا خۆی بەدیاردەخات، مێژوویەک کە لە ڕووی تیۆر و کردارەوە گەلێک گۆڕانکاری ڕیشەیی بەخۆوە دیوە و هەموو ئەم گۆڕانکارییانەش دەرەنجامی هونەری چەمکیی لێدەکەوێتەوە، بۆیە بەرخوردمان لەگەڵ ئەم هونەرەدا دەبێت وەک واقعێکی مێژوویی هونەر وەرگرین و مامەڵەی لەگەڵدا بکەین. هونەری چەمکگەرا هەروەک لە ناوەکەیدا دیارە فاکتەری چەمک و هزر لە بنەما سەرەکییەکانیەتی کە ئەم فاکتەرە خۆی وادەکات ئەم هونەرە لە پێکهاتەی خۆیدا کۆی بنەما و فاکتەرە پێکهێنەرەکانی وەک بەرهەمێکی هونەری دووچاری هەڵوەشانەوە و دووبارە بونیادنانەوە بکات. ئاشکرایە، هەر شێوازێک لە هونەر هەڵگری پێکهاتە و ڕێکخستنی تایبەت بە خۆیەتی بۆ بەرجەستەبوون و خستنەڕوو، هەروەها تێگەیشتن و سەرنجدانە ئەم پێکهاتەیەش لە پڕۆسەی خوێندن و ئەزموونکردنی کارە هونەرییەکەدا کاریگەرییەکی بەرچاو دەگێڕێت، بۆیە هونەری چەمکگەراش وەک هونەرێکی سەربەخۆ و جیا لە هونەری کلاسیکی و مۆدێرن، خاوەن پێکهاتە و بنەمای کارکردنی خۆیەتی کە لە خوێندنەوە و ئەزموونکردنیدا وا دەخوازێت لەسەر هەمان بنەما سەرنجبدرێت.