أثر الفلسفة المادية في القراءة الحداثية للقرآن الكريم دراسة نقدية
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2362.34چکیده
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵده‌دات ئه‌وه ڕوون بكاته‌وه كه تا چه‌ند فه‌لسفه‌ی ماددی كاری كردووه‌ته سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی نوێگه‌ری بۆ قورئانی پیرۆز‌و لێكدانه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی، له‌و ڕوویه‌وه كه ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه یه‌كێكه له بنچینه‌كانی لێكدانه‌وه‌ی ده‌قی قورئان له گوتاری نوێگهراكانداو، له ڕووی ئه‌وه‌وه تا چه‌ند ده‌ست ده‌دات وه‌ك په‌یڕه‌و پشتی پی ببه‌سترێت له توێژینه‌وه‌دا، ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه ئه‌وه‌یه له‌م میانه‌دا ئه‌و كێشانه ده‌ستنیشان بكات كه له به‌كارهێنانی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه له بواری قورئاندا له لایه‌ن نوێگهراكانهوه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و، ده‌سته‌بژێرێكی لێكدانه‌وه‌كانیان بۆ ئایه‌ته‌كانی قورئانی هێناوه، كه هه‌وڵیانداوه له ژێر تیشكی بنه‌ماو هزرو چه‌مكه‌كانی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه ڕاڤه‌یان بكه‌ن، ئینجا گه‌نگه‌شه‌ی كردوون و ڕه‌خنه‌ی لێ‌گرتوون و، ئه‌مه‌ش له دوو به‌شدا، به‌شی یه‌كه‌م تایبه‌ت كراوه به ڕوونكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كه‌ی و گرینگ‌ترین بنه‌ماكانی و، ئینجا خستنه به‌ر ڕه‌خنه‌ی زانستی وفه‌لسه‌فی به شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌و بابه‌تیانه، به‌شی دووه‌میش تایبه‌تكراوه به خستنه‌ڕووی چه‌ند نموونه‌یه‌ك له شیكردنه‌وه‌ی نوێگهراكان بۆ ده‌قه‌كانی قورئان كه له سه‌ر ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه بونیاتنراون ، دواتریش خستنه‌به‌ر ڕه‌خنه‌ی زانستی وعه‌قلی. لەمەشدا، په‌یڕه‌وی شیکاری و ڕەخنەیی لەسەر بنەمای خستنەڕووی بۆچوون و بیرۆکەکان و دواتر ڕەخنەگرتنیان پەیڕەو کراوه‌و، توێژینەوەکهش كۆمه‌لێك ئەنجامی هه‌بوو، لەوانە: ماتریالیزم نەیتوانیوه وەڵامی پرسیارە بنەڕەتییە بوونگەراییەکان بداته‌وه سەبارەت بە بنچینه‌ی ماددە و به‌دیهینه‌ری و سه‌باره‌ت به لێکدانەوەی دیمەنەکانی هاوئاهه‌نگی و ئامانج لە گەردووندا، هەروەها ماددیه‌كان هەڵەیان کرد کاتێک کە ههڤدژییان کردە حەقیقەتی ڕەها لە گەردووندا . هەندێ لە مۆدێرنیستەکان خوێندنەوەکانیان بۆ قورئانی پیرۆز لەسەر ئەم فەلسەفەیە بنیاتنا، پێیان وابوو شتێکی نوێیان هێناوە، بەڵام لەبری نوێبوونەوە و لێکدانەوەیەی دروست چەواشەكارییان کرد، و پهیڕهوهكهشیان جۆرێک لە ئاژاوە و پشێوی تێدا بوو.