Original Articles

شوناسی جووەکانی کوردستانی عێراق ١٩٢١-١٩٥١

  • بڵاو کرایەوە 2024-12-23
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 3 (2024): Volume 7 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2473.09
  • ستار شێخ حەسەن Soran University image/svg+xml Author
  • محەمەد عەبدوڵڵا کاکەسوور زانکۆی سەلاحەدین Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2473.09

کلیلە وشەکان:

جوو، کوردستان، ئاین، ئیتنیک، ناسنامە

پوختە

ئەم توێژینەوەیە، بە ناونیشانی شوناسی جووەکانی کوردستانی عێراقە، ناسنامەی ئەو جووانە ڕووندەکاتەوە کە وەک پێکهاتەیەکی دێرین ساڵانێکی زۆر لە ناوچەیەکی بەربڵاوی کوردستانی عێڕاقدا ژیاون، وێڕای پەرتەوازەیی و کەمینەییان پارێزگارییان لە ناسنامەی ئاینی و ئیتنی خۆیان کردووە.

لە توێژینەوەکەدا بە پشتبەستن بە بەڵگەی مێژوویی، هەوڵدراوە شوناسی جووەکان لە ڕووی ئاینی و ئیتنیکییەوە کە جێی مشتومڕ و ڕای جیاوازی شارەزایانی ئەو بوارەن ساغبکرێتەوە، لە نێوان ئەوانەی گەلی جوو وەک نەتەوە دەناسێنن و ئەوانەی پێچەوانەی ئەمە بیردەکەنەوە، هەروەها لە نێوان ئەوانەی وەک بەشێک لە نەتەوەی کورد دەیانناسێنن و پێیانوایە تەنها جیاوازیی نێوانیان ئاینە، لەگەڵ ئەوانەی بە پێچەوانەوە پێیانوایە لە ئەتنیکێکی جیاوازن، جگە لەو ڕایەی کە بۆ ئەوە دەچێت بەشێکی نەتەوەی ڕەسەنی کوردستان ئاینی یەهودییان وەرگرتووە و بە ڕەگەز جیاوازن لەگەڵ جووە فەلەستینییە ڕەسەنەکان و خاڵی هاوبەشیان ئاین بووە. 

توێژینەوەکە دەریخستووە کە ڕەگەزی زاڵی جووەکانی کوردستان پاشماوەی جووە بەدیلهێنراوەکانی فەلەستینن کە لە سەردەمی ئاشوورییەکانەوە بە دواوە هێنراونەتە ناوچەکە و لە کوردستاندا بڵاوبوونەتەوە و بەشێک لە خەڵکی ناوچەکەش لە قۆناغێکی مێژووییدا چوونەتەسەر ئاینی جوو.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

حەسەن ستار شێخ, and کاکەسوور محەمەد عەبدوڵڵا, trans. 2024. “شوناسی جووەکانی کوردستانی عێراق ١٩٢١-١٩٥١”. گۆڤاری توێژەر 7 (3): 256-85. https://doi.org/10.31918/twejer.2473.09.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 58

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.